گومرگ
گومرگ یان سەرانە بریتییە لە باج یان وەرگرتنی پارە یان پولی دارایی بەبیانووی پاراستن و ئاسایشی بازرگانی وکاڵا نێودەولەتییەکان کە بەشێوەی خاڵی پشکنین لەسەرسنورە نێودەولەتییەکان دادەنرێت.
باجی گومرگ ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە بەسەرئابووری ناوەخۆی وڵات، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوەخۆیی و ڕێگەگرتن لەکاری بەھەدەردانی بەروبۆمی خۆماڵی ھەر وڵاتێک، ئەم خاڵی گومرگانە دەکەونە سەر خاڵەسنورییەکانی ئاوی و ئاسمانی وشکایییەکان بەھۆی گومرگەوە دەکرێت ڕێگری لە کەلوپەلی قەدەغەکراو و بەسەرچوو بگیرێت.
لەکاتی ئێستا گومرگەکان ڕێکخراون بەیاسا جۆربەجۆرەکانی وڵاتان بەڵام ھەندیک لەیاساکان یەکخراون بەپێی ڕێککەوتن و پەیماننامەی تایبەت لەچوارچێوەی ڕێکخراوە بازرگانییە نێودەولەتییەکان وەک (ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی و ڕێکخراوی ئالوگۆری ئازاد و ھتد)
باجی گومرگ:
[دەستکاری]باجی گومرگ لە ڕووی سادەوە ئەو باجەیە کە لەسەر ھاوردە و ھەناردەی کاڵاکان دەکرێت حکوومەت ئەم ئەرکە بەکاردەھێنێت بۆ بەرزکردنەوەی داھاتەکانی و پاراستنی پیشەسازییە ناوخۆیییەکان و ڕێکخستنی جووڵەی کاڵاکان.
ڕۆڵی باجی گومرگی:
[دەستکاری]باجی گومرگ ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە بەسەرئابووری ناوەخۆی وڵات، ھەروەھا ڕێگایەکە بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوەخۆیی و ڕێگەگرتن لەکاری بەھەدەردانی بەروبۆمی خۆماڵی ھەر وڵاتێک، ئەم خاڵی گومرگانە دەکەونە سەر خاڵەسنورییەکانی ئاوی و ئاسمانی وشکایییەکان بەھۆی گومرگەوە دەکرێت ڕێگری لە کەلوپەلی قەدەغەکراو و بەسەرچوو بگیرێت.
مێژووی گومرگ لە کوردەواری
[دەستکاری]خۆی گومرگ وشەیەکی ئازەری تورکی کۆنە کە بەواتای سەرانە یان پارەی کەرانە دێت کە کاتی خۆی والی و پاشا و پلەبەندییەکانی تر لەسەردەمی عوسمانییەکان لەسەر ڕێگاکان چەکداریان دادەناو ھەرکەسێک تێپەریبا سەرانەیان لێدەسەند لەشێوەی پارە یان خواردن یان جلوبەرگ جگەلە دەولەت کە خاڵی گومرگی لەسەر سنوورەکان دانابوو برێک پارەی لەو باجگر و کەسانەش وەردەگرت کەلەناوەوەی دەولەتی عوسمانی گومرگیان لەخەڵک دەسەند.
گرنگی خاڵی پشکنینی گومرگی
[دەستکاری]- ڕێگەگرتن لە چوونەدەرەوە و ھاتنەناوەوەی ئەوکەلوپەلانەی کە قەدەغەکراون لەپەیرەوی ناوەخۆی وڵات.
- دانانی بەرنامەی میری و سیاسەتەکانی لەچۆنییەتی ڕێگەگرتن و خۆدزینەوە لە باج.
- جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکان بەسەر کەلوپەلە گوێزراوەکان.
- ڕێگریکردن لە فێڵ و ڕوتانەوەی ھاووڵاتیان و بازرگانان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جمرک»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- گومرگ کردنی کاڵاو کەلوپەلی ھاوردەو ھەناردە بۆ ناو ھەرێم و دەرەوەی ھەرێم ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- وەزارەتی دارایی و ئابوری کوردستان-گومرگەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گومرگ تێدایە. |