بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنووسەکانی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی یارمەتیدانی سندوقی بومەلەرزەی ھاوکس بەی «Hawkes Bay Earthquake»

کۆنووس (بە ئینگلیزی: Minutes) بە نووسراوەیەک دەوترێت کە دانوستان و پەسەندکراوەکانی کۆبوونەوە فەرمییەکانی تێدایە و لە خۆ دەگرێتە بەر.[١]

کۆنووس بە شێوەیەکی ئاسایی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە و ئامادەبوان و ئامادەنەبووان و بڕیار و دانوستانەکانی کۆبوونەوەکە دەگرێتەوە.

دروستکردن

[دەستکاری]

لەوانەیە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا لە لایەن چاپکەرێک یان پەیامنێرێکی دادگا چەند کۆنووسێک دروست بکرێت، کە تێبینی کورت بەکاربێنێت و دواتر کۆنووسەکان ئامادە بکات و بۆ بەشداربووان دەری بکات. ھەر وەھا، کۆبوونەوە دەتوانێت دەنگیی تۆمار کراو یان ڤیدیۆی تۆمار کراو بێت. سکرتێرێکی دیاریکراو یان گروپێکی نافەرمیی دەتوانێ تێبینی وەربگرێت و کۆنووسەکەی دواتر ئامادە بکات.

زۆربەی دەزگا حکومییەکان لە چەند نەرمامێری تایبەت بە نووسینی کۆنووس کەڵک وەر دەگرن بۆ تۆمارکردنی دانوستان و پەسەندکراوەکان و دواتر ھەموو کۆنووسەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا ئامادە دەکەن.[٢]

مەبەست

[دەستکاری]

کۆنووسەکان تۆماری نووسراوی فەرمیی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوێک یان گروپێکن. لەسەر بنەمای یاساکانی ڕێکخستنی ڕۆبێرت (RONR)، کۆنووسەکان دەبێت بە شێوەیەکی سەرەکیی تۆماری ئەو شتانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجام دراوە و پەسەند کراوە بێت، نەک ئەوەی کە ئەندامەکان وتویانە. رێکخراوەکان لەوانەیە یاساکانی خۆیان ھەبێت سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆنووسەکان.[٣][٤]

شێوازی نووسین

[دەستکاری]

شێوەی نووسینی کۆنووسەکان دەتوانێ جیاواز بێت بەپێی پێوانەکان کە دامەزراوە لەلایەن ھەر ڕێکخراوەیەک، ھەرچەندە ڕێنماییی گشتیی ھەیە. یاساکانی ڕێکخستنی ڕۆبێرت(RONR)کۆمەڵێک نموونەی کۆنووسی تێدایە.[٥][٦][٧][٨]

مۆدێلی 5W-H دەتوانرێت بەکار بھێنرێت بۆ نووسینی بڕیارەکان و پەسەندکردنەکانی کۆبوونەوەکان لە کۆنووسەکان بە وردی. پێنج پرسیاری بنەڕەتی بریتین لە:

  • وەسفی ورد دەربارەی چی بوونی بابەتی بڕیارەکە (چی)(What)
  • ھۆکارەکان و پێویستییەکانی بڕیارەکە (بۆچی)(Why)
  • وەسفکردنی جێگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە (لە کوێ)(Where)
  • ئاماژەدان بە کات و وادەی دیاریکراو بۆ بڕیارەکە (کەی) (When)
  • ئاماژەدان بەبەرپرسی جێبەجێکردنی بڕیارەکە (کێ)(Who)
  • ئاماژە بەوردەکاری پرۆسەی ھێنانەدی بڕیارەکە (چۆن)(How)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Minutes». etymonline.com. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Frequently Asked Questions about RONR (Question 15)». The Official Robert's Rules of Order Web Site. The Robert's Rules Association. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ Robert 2011, p. 468
  4. ^ Robert III 2011, p. 146
  5. ^ Sylvester، Nancy. «How to Write and Keep Meeting Minutes». Nancy Sylvester, MA, PRP, CPP-T. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Slaughter، Jim. «Minutes Article». Parliamentarian & Parliamentary Procedure Consultant. Jim Slaughter. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Jennings، C. Alan. «Meeting Minutes According to Robert's Rules». For Dummies. John Wiley & Sons. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ Robert 2011, pp. 472–473