کۆنووس
کۆنووس (بە ئینگلیزی: Minutes) بە نووسراوەیەک دەوترێت کە دانوستان و پەسەندکراوەکانی کۆبوونەوە فەرمییەکانی تێدایە و لە خۆ دەگرێتە بەر.[١]
کۆنووس بە شێوەیەکی ئاسایی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە و ئامادەبوان و ئامادەنەبووان و بڕیار و دانوستانەکانی کۆبوونەوەکە دەگرێتەوە.
دروستکردن[دەستکاری]
لەوانەیە لە کاتی کۆبوونەوەکەدا لە لایەن چاپکەرێک یان پەیامنێرێکی دادگا چەند کۆنووسێک دروست بکرێت، کە تێبینی کورت بەکاربێنێت و دواتر کۆنووسەکان ئامادە بکات و بۆ بەشداربووان دەری بکات. ھەر وەھا، کۆبوونەوە دەتوانێت دەنگیی تۆمار کراو یان ڤیدیۆی تۆمار کراو بێت. سکرتێرێکی دیاریکراو یان گروپێکی نافەرمیی دەتوانێ تێبینی وەربگرێت و کۆنووسەکەی دواتر ئامادە بکات.
زۆربەی دەزگا حکومییەکان لە چەند نەرمامێری تایبەت بە نووسینی کۆنووس کەڵک وەر دەگرن بۆ تۆمارکردنی دانوستان و پەسەندکراوەکان و دواتر ھەموو کۆنووسەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا ئامادە دەکەن.[٢]
مەبەست[دەستکاری]
کۆنووسەکان تۆماری نووسراوی فەرمیی کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوێک یان گروپێکن. لەسەر بنەمای یاساکانی ڕێکخستنی ڕۆبێرت (RONR)، کۆنووسەکان دەبێت بە شێوەیەکی سەرەکیی تۆماری ئەو شتانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجام دراوە و پەسەند کراوە بێت، نەک ئەوەی کە ئەندامەکان وتویانە. رێکخراوەکان لەوانەیە یاساکانی خۆیان ھەبێت سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆنووسەکان.[٣][٤]
شێوازی نووسین[دەستکاری]
شێوەی نووسینی کۆنووسەکان دەتوانێ جیاواز بێت بەپێی پێوانەکان کە دامەزراوە لەلایەن ھەر ڕێکخراوەیەک، ھەرچەندە ڕێنماییی گشتیی ھەیە. یاساکانی ڕێکخستنی ڕۆبێرت(RONR)کۆمەڵێک نموونەی کۆنووسی تێدایە.[٥][٦][٧][٨]
مۆدێلی 5W-H دەتوانرێت بەکار بھێنرێت بۆ نووسینی بڕیارەکان و پەسەندکردنەکانی کۆبوونەوەکان لە کۆنووسەکان بە وردی. پێنج پرسیاری بنەڕەتی بریتین لە:
- وەسفی ورد دەربارەی چی بوونی بابەتی بڕیارەکە (چی)(What)
- ھۆکارەکان و پێویستییەکانی بڕیارەکە (بۆچی)(Why)
- وەسفکردنی جێگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە (لە کوێ)(Where)
- ئاماژەدان بە کات و وادەی دیاریکراو بۆ بڕیارەکە (کەی) (When)
- ئاماژەدان بەبەرپرسی جێبەجێکردنی بڕیارەکە (کێ)(Who)
- ئاماژە بەوردەکاری پرۆسەی ھێنانەدی بڕیارەکە (چۆن)(How)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Minutes". etymonline.com. Retrieved 15 June 2019.
- ^ "Frequently Asked Questions about RONR (Question 15)". The Official Robert's Rules of Order Web Site. The Robert's Rules Association. Retrieved 2015-12-15. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Robert 2011, p. 468
- ^ Robert III 2011, p. 146
- ^ Sylvester, Nancy. "How to Write and Keep Meeting Minutes". Nancy Sylvester, MA, PRP, CPP-T. Archived from the original on 20 February 2015. Retrieved 2015-12-16. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Slaughter, Jim. "Minutes Article". Parliamentarian & Parliamentary Procedure Consultant. Jim Slaughter. Retrieved 2015-12-16.
- ^ Jennings, C. Alan. "Meeting Minutes According to Robert's Rules". For Dummies. John Wiley & Sons. Retrieved 2015-12-16.
- ^ Robert 2011, pp. 472–473