ڤەژینبوکس
ڕواڵەت
ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەرێتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ١٤٧ کتێبی ٩٦ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]
پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.
ئامانجەکان
[دەستکاری]ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]
- دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
- بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
- دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «سەبارەت بە پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «بەشداربووانی پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.