بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیەخانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەمارەخانەەوە ڕەوانە کراوە)

پەیەخانە (بەئینگلیزیی: Neuron)، یەکەی پێکھاتن و فەرمانی پەیەکۆئەندامە.

پێکھاتە

[دەستکاری]

پەیەخانە لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت:

  • لەشە خانە (Cell Body): کە ناووکی پەیەخانە و ھەموو ئەندامۆچکەکانی تێدایە.
  • لق و پۆپەکان (Denderites): دەرپەڕیوی خانەیین بە پەردە داپۆشراون لە لەشی خانەوە بە ئاستەی جیاواز درێژ دەبنەوە، ھەروەھا کارتێکەرەکان لەدەمارە خانەوە یان لە خانەی ترەوە وەردەگرن و دەیانگوازنەوە بە ئاراستەی لەشی خانەکە.
  • تەوەرە (Axon): کە ئاسایی دەرپەریوێکی خانەیی درێژە بە پەردە داپۆشراوە، پەیەڕاگەیاندن بۆ دوور لە لەشی خانەکە دەگوازێتەوە لەسەر شێوەی راگەیاندنی کارەبایی کە ناو دەبرێت بە ئەرکی کار (Action Potential).

لەوانەیە پەیەخانە تەنھا یەک تەوەرەی ھەبێت یان چەند تەوەرەی لقداری ھەبێت کە بەچەند خانەی دیکە دەگەن، کۆتایی جەمسەری تەوەرە (Axon terminal) لە لقەکان دێت کە ناو دەبرێن بە پەیە کۆتایییەکان، کە ئەم کۆتاییانە بە پەیەخانەی دیکەوە یان بە خانەی وەڵامدەرەوەی وەکوو ماسوولکە خانە یان ڕژێنە خانە دەگەن.

چینێکی چەوریی تەوەرەی زۆر لە پەیەخانەکان دادەپۆشێت کە ناو دەبرێت بە بەرگی مایلینی. ئەم بەرگەش تەوەرە دادەبڕێت ھەروەکو چۆن بەرگێکی لاستیکی تەلێکی کارەبایی دادەبڕێت، ھەروەھا گواستنەوەی ئەرکی کار بە درێژایی تەوەرەی پەیەخانە خێراتر دەکات.