پێلێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:لەدایکبووانی ١٩٤٠
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی jv:Pelé
ھێڵی ١٩٥: ھێڵی ١٩٥:
[[it:Pelé]]
[[it:Pelé]]
[[ja:ペレ]]
[[ja:ペレ]]
[[jv:Pelé]]
[[ka:პელე]]
[[ka:პელე]]
[[kaa:Pelé]]
[[kaa:Pelé]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:١٦، ٤ی ئازاری ٢٠١٣

ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ

لەدایکبوون٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٠
نیشتەجێیبەڕازیل
نەتەوەبەڕازیلی
پیشەیاریزان
باڵا١.٧٣ سم
ئایینمەسیحی کاثۆلیک
وێبگەhttp://pele10.com/

پێلیە ناوی تەواوی ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ کە لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٠ لە بەڕازیل لەدایک بووە لە خێزانێک بەنێوی ناسکیمۆندۆ وە بەڵام ئەدیسۆن ناسرا بە پێلیە کە دواتر بوو بە یەکێ لە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی ناوبراو بە باشترین یاریکەری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیل دادەنرێت

سەرەتای ژیان

ناوی پێلێ

پێلێ كە لە تریس كاراكۆس و لە میناس گریاس لە دایك بووە، باوكی كە نێوی دۆندینهۆ بووە، یاریزانی تۆپی پێی یانەی فلۆمێنزی بووە، دایكیشی نێوی سیلستی بووە و كوڕەكەیان بە نێوی زانای ئەمەریكایی توماس ئێدیسنەوە ناو ناوە و لە نێو خێزانەكەیاندا بە دێكۆ' ناودێریان كردووە، دواتر لە ڕۆژانی قوتابیەتیدا ناوی پێلێی پێوە نووسا، كە گۆڵچیی یانەی ڤاسكۆ دی گاما ناوی پێلێ بوو، ئەویش ئەو ناوەی بە لاوە خۆشەویست بوو، ئیتر هاوڕێیەكی بەو ناوەی بانگ كرد، كاتێكیش قوتابخانەی جێ هێشت، پێلێ نەیدەزانی كە بە زمانی ئیرلەندایی (پێلێ) بە واتەی تۆپی پێ دێت، بەڵام لە زمانی (هیبییەكان) بە واتەی پەڕجۆ (موعجیزە) دێت.

ژیانی وەرزشێ

دەستپێکی یاریکردن

پێلێ لە باورۆ، لە ساوپاولۆ پێگەییشت، پێلێ لە ماوەی یاریكردنی بۆ یانەی پاورۆ و ئەتلەتیك كلەب، پارەیەكی باشی كۆ كردەوە. پێلێ لە باوكییەوە فێری یاریكردن بوو، كە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆدا یاریی دەكرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێكانێكی قورس بوو، بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا. تیپی یەكەمی پێلێ، تیپی (شۆزلیس ونس بوو، كە لەسەر دەستی پێلێ و هاوڕێكانی دروست بوو، بەو یانەیە بەشداریی چەندان خولی نێوخۆییان كرد، لەو پاڵەوانیەتییەیش داوایان لێ دەكرا كە پێڵاوی وەرزشی لە پێ بكەن، بەڵام ئەوان توانایان كەم بوو، دواتر ناوی تیپەكەیان بۆ (ئەمیركۆینها) گۆڕی، لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكی بەشداربوو تێیدا، پێلێ بووە گۆڵكار. لە ساڵی١٩٥٤دا، زۆربەی زۆری یاریزانانی ئەو تیپە، بەرەو تیپی تازەپێگەییشتووانی (باوكینهۆ)، كۆچیان كرد، كە یاریزانی پێشوو (ڤاڵدیمێر دی بریتۆ)ی بەشداربوو لە مۆندیالی ١٩٣٤، ڕاهێنەری ئەو تیپە بوو. ئەو تیپە، توانی جامی تازەپێگەییشتووانی بەڕازیل ساڵی ١٩٥٤ بباتەوە، كە پێلێ لە ٣٣ یاریدا، ١٤٨ گۆڵی تۆمار كرد.

جێگیربوونی لەیانەی سانتۆس

لە ساڵی ١٩٥٦دا، ئەو یاریزانە چووە یانەی سانتۆسی وڵاتەكەیەوە، كە ئەوە سەرەتای ژیانی پیشەگەریی بوو، لە یەكەم دەركەوتنیدا، چاودێرانی وەرزشی، وەهایان لە قەڵەم دا، كە ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی دنیا.


یانەکان

سەرەتای دەستپێکی یاریکردن لەگەڵ یانە وەرزشیەکان دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمێنسی بەڕازیلی

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی

لەساڵی ١٩٥٦ دا پێلیە پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات ، یەکەم گۆلیشی لە یاریەکی دۆستانە بوو بەرامبەر یانەی ڤێکتۆری ، دوای ئەوەی ساڵی ١٩٥٧ لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی هەڵبژاردەکەی کە بەڕازیل ە توانیان جامی جیهانی بەدەست بێنن پێلیە دەکەوێتە ناو ئارەزووی یانە ئەوڕووپیەکانەوە بەهۆی ئاستە بێ وێنەکەیەوە لەو یانانەش هەر یەکە لە ڕیال مەدرید ی ئیسپانی و یانەی مانچستەر یونایتد ی ئنگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتالی بەڵام لەکۆتایدا پێلیە مانەوەی خۆی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕاگەیاند دواتر لەساڵی ١٩٥٨ یانەی سانتۆس بە یارمەتی پێلیە کە لەو ساڵە ٥٨ گۆلی تۆمارکرد بوو توانیان بەیەکەوە جامی پاولێستای بەڕازیل بەدەست بهێنن

یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی

لە ساڵی ١٩٧٢ پێلیە پەیوەندی کرد بە یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی ، لە گەڵ ئە یانەیەش دوو دەستکەوتی گرنگ بەدەست بهێنێت

هەڵبژاردەی بەڕازیل

پێلیە لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەمۆندیالی ساڵی ١٩٧٠

یەکەمی یاری پێلەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە یاریگای ماڕاکانا لە بەڕازیل ئەنجام درابوو کە لە یاریەکەیان تووشی شکست هاتن بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر بە تاکە گۆلێک ، کە تاکە گۆلی بەڕازیل ئەو تۆماری کردوو بووە یەکەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێێ بەڕازیل بوو تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگ بوو ، پێلیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانیویەتی سێ ساڵ جامی جیھانیی فیفا بەدەست بهێنێت کە ئەمەش گرنگترین دەستکەوتە لە ژیانی پێلیە ، پێلێ، دوایاریی نێودەوڵەتی خۆی، لە ١٨ـی یۆنیۆی ١٩٧١ـدا بەرانبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یوگسلاڤیا ئەنجام دا، کە ئەو یارییە لە یاریگەی ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجام درا کە یارییەکە ٢ – ٢ کۆتایی ھات. بە گشتی پێلێ ٩٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجام دا، کە بەڕازیل ٦٧ یاریی بردەوە، لە ١٤ـیشدا شکستی دووچار ھاتبوو، ١١ـیش بەرانبەر بووبوو، ئەو کاتانەیشی کە پێلێ لە ھاوشانی (گارینچیا) یاریی کردووە، بەڕازیل ھیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە.

جامی جیهانی فیفای ١٩٥٨

لە مۆندیالی ١٩٥٨ـدا، لە یەكەم یاریدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر یەكیەتیی سۆڤیەتی پێشووی یاریی كرد، پێلێ لەو كاتەدا، هەم بچووكترین یاریزانی ئەو مۆندیالە بوو، هەمیش بە بچووكترین یاریزانی بەشداربوو لە هەموو مۆندیالەكاندا داندرا، كە تەمەنی هێشتا نەگەییشتبووە ١٨ ساڵان. یەكەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا، بەرانبەر هەڵبژاردەی وێڵز بوو، بەوەیش بووە بچووكترین یاریزان، كە لە مێژووی مۆندیالدا گۆڵی تۆماركردبێت، لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریی كرد، لەو یارییەدا پێلێ سێ گۆڵی تۆمار كرد و بەڕازیلی گەیاندە یاریی كۆتایی، بەوەیش بووە بچووكترین یاریزان، كە هاتریكی لە مۆندیالدا تۆمار كردبێت و لەکۆتایدا توانیان بەیاریمەتی هاوڕێکانی جامی جیهانی فیفیا ١٩٥٨ بەدەست بهێنن

جامی جیهانی فیفای ١٩٦٢

لە یەکەم یاریی ئەو مۆندیالەدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر مەکسیک یاریی کرد و پێلێ گۆڵێکی تێیدا بۆ ھاوڕێکانی دروست کرد، ھەروەھا گۆڵێکیشی کرد، ئەوەیش دوای ئەوە ھات کە چوار یاریزانی دژەھەڵبژاردەکەی یاریی پێ کرد و بەڕازیل یاریی یەکەمی ٢ – ٠ بردەوە. لە یاریی بەڕازیلدا بەرانبەر ھەڵبژاردە چیکۆسلۆڤاکیای ئەو کات، پێلێ تووشی پێکان ھات، بۆیە لە جێگەی ئەو (ئەماریلدۆ) لەو پاڵەوانیەتییەدا یارییەکانی دیکەی ئەنجام دا و بەڕازیلیش بۆ جاری دووەم لەسەر یەک مۆندیالی بردەوە، کە لەوەدا یاریزان (گارینچیا) سەرۆکایەتیی بەڕازیلی کرد و بووە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە.

جامی جیهانی فیفیا ١٩٦٦

پێلێ لەو مۆندیالەدا، بووە تاکە یاریزان کە لە سێ مۆندیالی لەسەریەکدا گۆڵی تۆمار کردبێت، کە گۆڵێکی لە لێدانی ڕاستەوخۆوە بەرانبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بولگاریا تۆمار کرد، بەڵام بەڕازیل لەو مۆندیالەدا لە خولی یەکەم وە دەر نرا، ئەوەیش لە دوای مۆندیالی ١٩٣٤ەوە، یەکەمجار بوو بەڕازیل لەو قۆناغەدا دوور بخرێتەوە. لە دوای ئەو پاڵەوانیەتییەیش، پێلێ لێدوانی دا و گوتی: نامەوێت جارێکی دیکە لە مۆندیالدا یاریی بکەم

جامی جیهانی فیفای ١٩٧٠

ئەو کاتەی پێلێ لە لایەن ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە لە ساڵی ١٩٦٩ بانگھێشت کرا، سەرەتا ڕەتی کردەوە، بەڵام دواتر قبووڵی کرد و لە یاریی پاڵاوتنی مۆندیالدا، ٦ گۆڵی تۆمار کرد، کە دواتر مۆندیالی ١٩٧٠ـی مەکسیک، بۆ پێلێ بووە دوامۆندیال کە تێیدا وەکو یاریزان بەشدار بێت. پێکھاتەی بەڕازیل لەو مۆندیالەدا، زۆر لە پێکھاتەی مۆندیالی ١٩٦٦ گۆڕابوو، کە گارینچیا، نیلتۆن سانتۆس، جیلما سانتۆس و جێلمار)ـی تێدا نەبوو، بەڵام پێلێ و ڕیڤیلینۆ و گارزینھۆ و جێرسۆن و تۆستا و کۆڵدواڵدۆ مابوون، کە ئەوانە بە باشترین یاریزانانی بەڕازیل لە مێژوودا دادەنرێن.پێلێ لە قۆناغی یەکەمی ئەو مۆندیالەدا ٢ گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکەمیان بەرانبەر چیکۆسلۆڤاکیا و دووەمیشیان بەرانبەر ڕۆمانیا بوو، کە لە ڕێگەی لێدانی ڕاستەوخۆوە دەستی خست. پێلێ ڕۆڵی لە سەرکەوتنەکانی بەڕازیلدا ھەبوو، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردن و تۆمارکردنی گۆڵەوە، لە یاریی کۆتاییشدا کە کەوتنە بەرانبەر ئیتاڵیا، پێلێ یەکەم گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کرد، ئەوەیش بە شێوەیەکی زۆر جوان بوو، بازدانێکی زۆر جوانی کرد، دواتر دوو گۆڵی دیکەی بۆ ھەریەک لە ھاوھەڵبژاردەکانی (گارزینھۆ و کارلۆس ئەلبێرتۆ) دروست کرد و بەڕازیل یارییەکەی ٤ – ١ گۆڵ بردەوە و بووە خاوەن سێیەمین مۆندیال لە مێژوودا. لە دوای یارییەکە، یاریزانێکی ئیتاڵیا، ئەوەی گوت کە پێلێ لە بەرگ و جەستەی مرۆڤ دروست نەکراوە.



پێلیە و لوولا
پێلیە و کلینتۆن ساڵی ١٩٩٧ .

دەستکەوتەکان

سانتۆسی بەڕازیلی

  1. جامی لێپەرتادۆسی بەڕازیلی ٢ جار لە ساڵانی 1962, 1963
  2. پاڵەوانیەتی پاولیستا ١٠ جار
  3. جامی تاشا ٥ جار
  4. جامی ڕۆبەرتۆ گۆمێس پێدرۆسا ١ جار
  5. جامی جیهانی یانەکان کە ئەوکات ناوی جامی ئینتەر ناشناڵ بوو ٢ جار لە ساڵانی 1962, 1963
  6. جامی ڕیکۆپا ی ئینتەرناشناڵی ١ جار

نیۆڕک کۆمۆسی ئەمریکی

  1. جامی باکووری ئەمریکی ١جار
  2. پاڵەوانیەتی ئەتلەنتیکی ١ جار

دەستکەوتەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل

  1. جامی جیھانیی فیفا ٣ جار لەساڵانی ١٩٥٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠
  2. جامی ڕۆکا ٢ جار لە ساڵانی ١٩٥٧, ١٩٦٣

دەستکەوتی تاکەکەسی

  • پێلیە لە ماوەی ژیانی خاوەن ١٢٨٢ گۆلی تۆمارکردووە کە ئەمەش لە ژیانی وەرزشکاری تۆپی پێ دەگمەنە
  • گۆڵکاری جامی پاولێستا ١١ جار
  • گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا تەنیا ١ جار
  • کەسایەتی ساڵی تۆپی پێی دەزگای BBC
  • باشترین یاریکەری لاوی جامی جیھانیی فیفا ١ جار
  • باشترین یاریکەری جیهان ١ جار

خشتەی ١٢٨٢ گۆل

یانە و هەڵبژاردە یاری گۆل ڕێژە
بەڕازیل یانەی سانتۆسی بەڕازیلی 1120 1087 0.97
ویلایەتە یەکگرتووەکان یانەی نیۆڕک کۆمسی ئەمریکی 107 64 0.60
بەڕازیل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ١٠٧ ٩٥ ٠.٨٩
یانەی تر ٣٢ ٣٦ ١.١٢٥
کۆی گشتی ١٣٦٦ ١٢٨٢ ٠.٩٤

سەرچاوەکان