بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرخۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرخۆری (بەر "بەرھەم" + خۆری "خواردن") کاری بەرخۆرە، واتە کڕین و بەکاربردنی کاڵا و ڕاژە. ھەرچی لە کۆمەڵگەیەک بەرخۆری زۆرتر بێ، پاشەکەوتکردن و سەرمایەدانان کەمترە، گەرچی دژبەیەک ئەنوێنێ، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە ئاستی بەرزی بەرخۆری ئەتوانێ سەرمایەدانەران ھان بدا بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکەیان.

بەپێی گریمانەی سووڕی ژیان، کە ھەوڵ ئەدا ئەوە ڕوون کاتەوە کە چۆن مرۆڤ داھاتی دابەش ئەکا لە نێوان خەرجکردن و پاشەکەوتکردندا، مرۆڤ لە ھەندێ لە قۆناغەکانی ژیانیدا زیاتر حەز بە پاشەکەوت ئەکا تا بەرخۆری و مەسرەف، وە لە قۆناغەکانی تردا زیاتر بەرخۆری ئەکا تا پاشەکەوت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]