ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا
ڕواڵەت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا | |
---|---|
جۆر | |
جۆر | ئەنجومەنی خواروو پەرلەمانی ئوسترالیا |
سەرکردایەتی | |
سەرۆک | بڕانوین بیشاپ، پارتی لیبراڵی ئوسترالیا لە ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٣ |
بەڕێوەبەر | کریستۆفێر پاین، پارتی لیبراڵی ئوسترالیا لە ١٨ی سێپتەمبری ٢٠١٣ |
بەڕێوبەری ئۆپۆزسیۆن | تۆنی برێک، پارتی کرێکاری ئوسترالیا لە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ |
پێکھاتە | |
کورسییەکان | ١٥٠ |
گرووپە سیاسییەکانی | حکومەت (٩٠)
ئۆپۆزسیۆن (٥٥) کراس بێنچ (٥)
|
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا یەکێکە لە دوو ئەنجومەنی پەرلەمانی ئوسترالیا (هێزی یاسادانانی ئەم وڵاتە). ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجومەنی خواروو و سێناش، ئەنجومەنی باڵای ئوسترالیایە.
هەڵبژاردنی ئەم ئەنجومەنە لانی کەم سێ ساڵ جارێک بەرێوەدەچێت. ژمارەی نوێنەران ١٥٠ کەس و دوو ئەوەندەی نوێنەرانی سێنایە. نوێنەران لە ڕێگای دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک هەڵدەبژێردرێن، سەرۆکی ئەنجومەنیش بە دەنگدانی ناوخۆی نوێنەران دەگەنە ئەم پۆستە.
لە تواناییەکانی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت ئاماژە بە لێکۆڵینەوەی پرسە ماڵیەکانی دەوڵەت بکرێت، لەم بابەتە دا ئەنجومەنی سێنای ئوسترالیا ناتوانێت ئەم پرسانە بگۆڕێ یان دەستکاریان بکات.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا تێدایە. |