شاومی
ناوی خۆماڵی | 小米集团 | ||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
گشتی | |||||||||||||||||
پیشەسازی | |||||||||||||||||
دامەزرا | ٦ی نیسانی ٢٠١٠ | ||||||||||||||||
دامەزرێنەر | لەی جوون | ||||||||||||||||
بارەگا | ، | ||||||||||||||||
کەسایەتییە سەرەکییەکان | |||||||||||||||||
بەرھەمەکان | |||||||||||||||||
نیشانە بازرگانییەکان | |||||||||||||||||
داھات | داڕێژە:١٧٤٫٩١٥ بلیۆن دۆلار (2018)[١] | ||||||||||||||||
ژمارەی کارمەندان | ١٦٬٦٨٣ (٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨)[١] | ||||||||||||||||
| |||||||||||||||||
وێبگە | mi |
شاومی (بە ئینگلیزی: Xiaomi) کۆمپانیایەکی چینییە لە بواری ئەلیکترۆنیاتدا، دامەزراوە لەساڵی ٢٠١٠ و کە بارەگای سەرەکیی دەکەوێتە شاری پێکەن. ئەم کۆمپانیایە مۆبایلی زیرەک، نەرمەواڵە، لاپتۆپ، جانتا، مەکینەی ریشتاشین، بڵندگۆی گوێ، تەلەڤیزیۆنی شاومی، پێڵاو، کاتژمێری وەرزشی، و زۆر بەرھەمی دیکە بەرھەم دەھێنێت و دروست دەکات. یەکەم تەلەفۆنی زیرەکیی بڵاوکردەوە لە ئابی ٢٠١١ و بەخێرایی بڵاوبۆوە و فرۆشی باشیان ھەبوو لە چین. لە سەرەتای چارەکی دووەمی ٢٠١٨، شاومی چوارەم گەورەترین پیشەسازی تەلەفۆنی زیرەک بوو، پێشەنگ لەھەردوو بازاڕی گەورەی چین و ھیندستان. شاومی ١٥٬٠٠٠ کارمەندی ھەیە لە چین، ھندستان، مالیزیا، سینگاپۆر و فراوان دەبێت بۆ وڵاتانی دیکە ھەروەک ئیندۆنوسیا، فلیپین، وباشووری ئەفریقیا. بەگوێرەی گۆڤاری فۆبز، لەی جوون، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری شاومی، بەھای سامانەکەی نزیکەی ١٢٫٥ بلیۆن دۆلارە. ١١ھەمین دەوڵەمەنترین کەسە لە چین و ١١٧ھەمین دەوڵەمەندترین کەسیشە لە جیھان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Annual Results» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Xiaomi»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ ی شوباتی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاومی تێدایە. |