سووتەمەنی ئیسانۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە Ethanol fuelەوە ڕەوانە کراوە)
The[بەستەری مردوو] Saab 9-3 SportCombi BioPower was the second E85 flexifuel model introduced by Saab in the Swedish market.

ئیسانۆل[دەستکاری]

سوتەمەنی ئیسانۆل بریتیە لە (کحولی ئەسیل) , ھەمان شێوەی ئەو کحولەیە کە لە خواردنە کحولیەکان بەدەست دێت و بەکاردێت وەک و سوتەمەنی. وە زیاتر وەک سوتەمەنی بۆ ماتۆرەکان بەکاردێت، بەشێوەیەک کە سوتەمەنی سروشتی زیاد بکرێ بۆ گازۆلین. ووە یەکەم ئۆتۆمبێل کە بە شێوەیەیکی گشتی بە پشت بەستنی تەواو لەسەر ئیسانۆل دا بروا ئۆتۆمبێلی جۆری (فیات ١٤٧) بوو.

Structure[بەستەری مردوو] of ethanol molecule. All bonds are single bonds

پێکھاتەی کیمیایی: لە کاتی دروستبوونی ئیتانۆل بە ڕێگای فێراندن (تەخمیرکردن)، شەکرەکانی وەک گلوکۆز وە جۆرەکانی تر کە لەناو گەنمەکان و دەنکەکانی خواردەمەنیەکان ھەن دەگۆرێن بۆ ئیسانۆل و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن

C6H12O6 → 2 C2H5OH+ 2 CO2 + heat

فیراندنی ئیسانۆل ھەموو کات بە شێوەیەکی خاوێن نابێت بە ڕێژەی ١٠٠٪ بەڵکو ماددەکانی وەک گلایکۆل و ئەسێتیک ئەسیدی لەگەڵدا ئەبێت

ئامادەکردنی ئیسانۆل[دەستکاری]

بۆ ئەوەی ئیسانۆل ئامادە بێت بۆ بەکارھێنان وەک سوتەمەنی دەبێت یەکەم جار ئەم ڕووە رەقەی دەوروبەری بەشێوەیەکی ڕێک لا ببردرێت وە ئەو ئاوەی کە تێیدا ماوەتەوە ئەویش بە ھەمان شێوە لاببردرێت. پاش کرداری فیراندن. وە دوایی ئەم پێکھاتەیە گەرم دەکرێت تاوەکو ئیسانۆل بە ھەوادا دەڕوات وە ئەم پڕۆسەیە ناو براوە بە (دڵۆپەکردن).

لایەنی ئابووری بەکارھێنانی ئیساتۆل[دەستکاری]

ئیسانۆل بە نزیکەیی ڕێژەی وزەی کەمتری ٣٤٪ بەکاردێنێت بۆ ھەر یەکەیەکی گازۆلین (بەنزینی خاوێن) وە ئەوەش ئەبێتە ھۆی کەمکردنی ڕێژەی میل بۆ ھەر گالۆنێک بە پێی پێوەری ئەمریکی ئەمەش ئەبێتە ھۆی کەمتر بە فیڕۆچوونی سوتەمەنی وەک ئەوەی گازۆلین و باشتر کارکردنی بەشەکانی تری مەکینە.