یۆشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یۆشی (بە ئینگلیزی: Yoshi) یۆشی دایناسۆرێکی خەیاڵی بوو کە لە زنجیرە یاریە ڤیدیۆییەکانی ماریۆ دەرکەوت، لە لایەن نینتندۆ بەرهەمهێنراوە وە ئەم ڕۆڵە لەلایەن میابین مائو دروست کراوە. بەناوبانگترین توانای یۆشی بریتی بوو لە خواردنی دوژمنەکان. زمانێكی درێژی هەیە بۆ گرتنی دوژمن و خواردنیان. یەکێک لە باشترین هاوڕێیانی یۆشی ماریۆیە، کە یارمەتی یۆشی دەدات لە دۆخی مەترسیداردا، هەروەها هەندێک جار ماریۆ سواری یۆشی دەبێت.

یۆشی دەتوانێت زۆر بەرز باز بدات و دەتوانێت کەمێک لە هەوادا بمێنێتەوە بە لێدانی قاچەکانی. یۆشی بە گشتی سەوزە بەڵام ڕەنگە زۆر ڕەنگی تری هەبێت، ئەم ڕەنگانەی تر بریتین لە سەوز، سوور، شین، پەمەیی، زەرد، قاوەیی، ڕەش یان سپی. شینی یۆشی بە تایبەتی لە جیهانی سوپەر ماریۆ هەیە. یۆشی یەکەم جار لە یاری "سوپەر ماریۆ جیهانی" (SNES) دەرکەوت، کە لە ساڵی ١٩٩٠ لە ژاپۆن داهێنراوە و لە ساڵی ١٩٩١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]