یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی
ڕواڵەت
یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆن | |
---|---|
Diet of Japan | |
| |
جێبەجێکراوە لەلایەن | حکومەتی ژاپۆن |
بار: یاسای ئێستایە |
نەتەوایەتی ژاپۆن مافێکی یاساییە کە دەدرێت بەوانەی شوێن مەرجەکان دەکەون بۆ وەرگرتنی ناسنامەی نیشتەجێبوون، یاساکە دەکەوێتە ژێر بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی دادی ژاپۆن لەژێر یاسای ساڵی ١٩٥٠.
نیشتەجێبوون
[دەستکاری]بۆ نیشتەجێبوون لە ژاپۆن پێویستی بەوەیە واز لە شارۆمەندێتی پێشووترت بھێنی جا دواتر بێت یان ئێستا، یاسای ژمارە پێنج لە ژاپۆن چەن مەرجێکی تیایە بۆ کەسێک کە بیەوێت لە ژاپۆن نیشتەجێبێت:[١]
- پێنج ساڵ بەبەردەوامی لە ژاپۆن ژیابیت
- بەلایەنی کەمەوە تەمەن لە بیست یان بەرەو سەرەوە بێت
- ھەڵسوکەوتی باش، ڕابردووی تاوانکاری نەبێت
- کار و پیشەت ھەبێت، یان کەسێک پشتگیریت بکات.
- دەستبەرداری شارۆمەندێتی پێشووترت بیت، و سوێند ھاوپەیمانی بۆ ژاپۆن بخۆیت.
ھەرچۆنێک بێت لەسەر وەزیری داد پێویست دەبێت کە داواکە جێبەجێ بکات ئەگەر ھات و داواکار حاڵەتی تایبەتی ھەبوو وەکوو (باوانی ژاپۆنی بن)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Japanese nationality law»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ Japan's Ministry of Justice: The Nationality Law (in English)