لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١ یاریەکی تۆپی پێییە کە براوەی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١ دیاری دەکات. کە لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بوو. ئەم یارییە دەبێتە ٤٧ یاری کۆتایی ئەم جامە لە وەتەی لە ساڵی ١٩١٦ ئەم پاڵاوانێتیە دەستی پێکردووە ، یاری کۆتایی لە یاریگای ماراکانا لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ ، بەڕازیل ئەنجامدرا.ئەمەش بۆ جاری دووەمە لەسەر یەک لە یاریگای ماراکانیای ڕیۆ دی جانیرۆ کە گەورەترین یاریگای بەرازیلە ، کۆتایی ئەم جامە بەڕێوە دەچێت .لە سەرتاوەدا وا پێشبینی کرا هیچ هاندەرێک ئامادەی یارییەکە نەبێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەڵام لە دواتردا ڕێگا بە بەشێک لە هاندەران درا ئامادەی یارییەکەبن . ئەنجامی کۆتایی یارییەکە بە بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تەواوبوو کاتێک توانی بە ئەنجامی (١-٠) سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .[١] [٢]تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن ئانخێل دی ماریا تۆمار کرا . بەم ئەنجامە بۆ جاری ١٥ لە مێژووی خۆیدا ئەنم نازناوەی بەرزکردەوە . لیۆنێل مێسی بۆیەکەم جار توانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نازناوێک بەدەست بهێنێت دوای شانزدە ساڵ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەی .[٣][٤]
رێگای گەیشتن بە کۆتایی[دەستکاری]