یارن
یارن یەکێکە لە قەزاکانی نەرویج سەر بە پارێزگای ڕۆگالاندە لە نەرویج. ناوچەکانی تری ڕۆگالاند بریتین لە داڵانە، ڕیفیلکە و ھاوگالاند. یارن یەکێکە لەو ١٥ قەزایەی کە ڕۆژاوای نەرویج پێکدەھێنێت.
یارن بە ڕووبەری نزیکەی ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢٧٠ میل چوارگۆشە)، گەورەترین ناوچەی تەختایی و نزمە لە نەرویج، لە شارەوانیی ڕەندابێرگ لە باکوورەوە تا ھو لە باشوور درێژدەبێتەوە. تەواوی نیمچە دوورگەی ستاڤانگەر و ناوچەی وشکانی لە بنکەکەیدا دەگرێتەوە. کەناراوەکانی تەختە بەراورد بە کەناراوە شاخاوییەکانی نەرویج، ھەروەھا و کەناراوەکانی شۆستەی ھەیە بەدرێژاییی زۆربەی کەناراوەکان. گەورەترین ناوچەی شارستانی لە یارن شارەکانی تەنیشت یەکتر ستاڤانگەر/سانێسە (ژمارەیان ٢١٠٬٨٧٤ کەس بووە لە ساڵی ٢٠١٥).[١][٢]
ھەڵکەوتەی شوێن
[دەستکاری]گەورەترین ناوچەی تەختایی و نزمە لە نەرویج. لە قەراخ دەریاکان لە نیمچە دوورگەی ستاڤانگەرەوە لە نزیک دەمی بۆکنافیۆردنی گەورە بە درێژاییی ڕێگاکە پێکدێت، لە باشوور نزیک ھەتا ئێگەرسووند. بە پێچەوانەی زۆربەی کەناراوەکانی نەرویج، زۆر کەم دوورگەی دوور لە کەنار دەریا و کەم دۆڵاوی ھەیە کە دەچێتە ناو کەناراوەکانەوە.[٢] Jærens rev بەشێکی بەردینییە کە نزیکەی ٢ میل (٣٫٧ کم) بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە لەبەردەم سەری ڕێڤتانگن لە شارەوانیی کلێپ، کە ڕۆژاواترین خاڵە لە یارن.
شارەوانییەکان
[دەستکاری]ھەرێمی جوگرافیی یارن ھەشت شارەوانیی ھەیە؛
پێشانگا
[دەستکاری]-
پەیکەری شاعیر ئارنە گاربۆرگ
-
ماڵی مناڵیی شاعیر ئارنە گاربۆرگ خانوویەکی نەریتیی تایبەتە لە یارن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Statistisk sentralbyrå (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Urban settlements. Population and area, by municipality».
- ^ ئ ا Store norske leksikon. «Jæren» (بە نۆروێژی). لە ٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یارن تێدایە. |