ھەڵگەڕانەوەی پێڵوی چاو
ھەڵگەڕانەوەی پێڵوی چاو یان سەبەل ([١]بە ئینگلیزی: Ectropion) سەبەل بریتییە لە کێشەیەک لە پێڵوی چاوی نەخۆشەکەدا کە لاواز بووە و بە ئاڕاستەی دەرەوەدا ھەڵگەڕاوەتەوە بەشی ناوەوەی پێڵوی چاو بۆ دەرەوە ھەڵگەڕاوەتەوە.
نیشانەکان[دەستکاری]
- ھەوکردن(ئازار، سووربوونەوە و ھەڵاوسان) لە پێڵوی چاودا.
- سوڕانەوەی پێڵوی چاو بە ئاڕاستەی دەرەوە (زۆر جار پێڵوی خوارەوەی چاو وای لێدێت) کە ڕووکەشێکی ناشرینی ھەیە.
- وشک بوونی چاو بەھۆی ھاتنە دەرەوەی دڵۆپە فرمێسکەکان لەبری ئەوەی بچنە سەر چاوەکەو تەڕی بکەن دەکەونە سەر گۆنای کەسی توشبوو.
ھۆکارەکانی[دەستکاری]
- ئیفلیج بوونی ئەو دەمارانەی کە پەیوەستن بە پێڵوی چاوەوە.
- لاواز بوونی ماسوولکەکان و ئەو میکانیزمانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی پێڵوی چاو ڕادەگرن.
- کۆمەڵ بوونی ئەو پەڵانەی کە بەھۆی (سووتان، برین، نەشتەرگەری) دروستبوون لە نزیکی چاوەکەدا.
لەم کاتانەدا سەردانی پزیشک بکە[دەستکاری]
- ئەگەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتان تووشی سەبەل بووە.
- ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانە لە پاش نەشتەرگەریی ڕوویاندا وەک: (ئازاری چاو، سووربوونەوە، ھەستیاری بە ڕووناکی، گۆڕان لە بیناییدا بەھەر شێوەیەک بێت).[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:0
نەدراوە
[١] "کتاب فهرست بیماریها"تاریخ انتشار: ۲۹ تیر ۱۳۹۸"ئەم بابەتە لە کتێبی فهرست بیماریها وەرگێڕدراوە
[٢]"بەستنەوەی بابەت بە بابەتە ئینگلیزیەکەوە"
- ^ "دانلود کتاب فهرست بیماریها". کتاب سبز. Retrieved 2022-09-14.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری:1
نەدراوە