ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوس
بە لائۆیی: ທິມຊາດ ບານເຕະ ແຫ່ງຊາດ ລາວ
وڵاتی وەرزشلاوس
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتلاوس
ڕاهێنەرMichael Weiß
وێبگەhttps://www.laoff.org.la
کۆدی وڵات لە فیفاLAO

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لائۆس ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی پیاوانە کە نوێنەرایەتی کۆماری دیموکراتی گەلی لاوس دەکات. سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوچەیی ئاسیان (AFF)ە. لاوس لە ساڵی ١٩٥١ یەکێتی نیشتمانی تۆپی پێی خۆی دامەزراند. ئەم وڵاتەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات کە بەشداری لە پێشبڕکێیەکی گەورەی نێودەوڵەتیدا بکات. لاوس ھەرگیز سەرکەوتنی بۆ جامی جیھانیی فیفا و جامی نەتەوەکانی ئاسیا یان یارییەکانی ئاسیا بەدەستنەھێناوە و وەک ھەڵبژاردەیەکی نێودەوڵەتی یارییەکانی تەنھا لە پاڵەوانێتییەکانی ناوچەیی وەک یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئاسیان سنووردار بووە. دوای چەندین ساڵ لە ململانێی ناوخۆیی، لاوس سەرنجی خستە سەر بوژانەوەی ئابووری و سیاسی. لەگەڵ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی وڵاتەکە، تۆپی پێ کاریگەری لەسەر لاوسییەکان دروست کردووە.[١][٢]لە ساڵی ٢٠١٧ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕای گەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لێکۆڵینەوە لە ھەڵبژاردەی لاوس و ھەروەھا یانەی لاو تۆیۆتا دەکات بە گومانی یەکلاییکردنەوەی یارییەکان و یاریکردن بە ئەنجامەکان. لە ئەنجامدا زۆرێک لە یاریزانان و بەرپرسان بۆ ھەتا ھەتایە قەدەغە کران و ١٥ یاریزانیان بە یەکجار قەدەغە کران. لە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکاندا.[٣][٤]

جل و بەرگ[دەستکاری]

دابینکەر ماوە
ئەڵمانیا ئەدیداس ٢٠٠٤
تایلەند دیفۆ ٢٠٠٦–٢٠٠٧
تایلەند FBT ٢٠٠٨–٢٠١٤
تایلەند شا پڵنگ ٢٠١٥–٢٠١٦
تایلەندFBT ٢٠١٦–٢٠١٩
تایلەند گراند سپۆرت ٢٠١٩– ٢٠١٩

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "LFF hold knowledge exchange workshop with DFL". Archived from the original on 25 February 2020. Retrieved 25 February 2020.
  2. ^ "Laos National Team - Thailandoriginalmade". Archived from the original on 25 February 2020. Retrieved 25 February 2020.
  3. ^ "AFC life ban for Laos goalkeeper in 2017 Hong Kong match-fix". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2020-08-02. Retrieved 2023-12-28.
  4. ^ "AFC bans 22 Laos and Cambodian players". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2017-02-16. Retrieved 2023-12-28.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]