ھێنری ئەیڤری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هێنری ئەیڤری
وێنەیەکی نەخشێنراوی ئەیڤری لە کتێبی "مێژوویەکی گشتی چەتەکان"، وەشانی یەکەم (1725)
لەدایکبووننز. ڕێکەوتەکە نەناسرایەوە. ھەوڵی گۆڕانێکی بچووک لە یەکەم پارامەتری ڕێکەوتەکە بدە.
ونبوونتەمووزی 1696
(تەمەنی نز. 40)
Piratical career
نازناوپادشای چەتەکان
ھاوپەیمانینەبوو
ساڵانی چالاکی1694 – 1696
پلەکاپتن
بنکەی چالاکییەکانئۆقیانووسی ئاتلانتیک، ئۆقیانووسی ھیند
فەرمانەکانکەشتیگەلی (فانسی)
ساماندەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردنی زیاتر لە ١١ کەشتیگەلی جیاواز کە بەنێوبانگترینیان کەشتیگەلی (گەنسوەی) بووە

هێنری ئەیڤری کە بە هێنری ئێڤری ـشناسراوە ( نز. 1656 – بێسەروشوێن بووە: حوزەیرانی 1696 لەدایکبووە)، هەندێکجار بە هەڵە بە جاک ئەڤێری یان جۆن ئەڤێری ناودەبرێت، [ئ] چەتەیەکی دەریایی ئینگلیزی بووە کە لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٦٩٠دا لە زەریای ئەتڵەسی و هیندستاندا تاڵانکاری ئەنجامداوە کردووە. بەدرێژایی کاروانی چەتەیی چەندین ناوی خوازراوی بەکارهێناوە بەکارهێنابێت، لەوانە بنیامین بریجمان و لۆنگ بێن کە لەلایەن هاوپیشەکانی پێیەوە دەناسرێتەوە. [ا]

ئەیڤری بەوە بەناوبانگ بوو کە یەکێک بووە لەو کاپتنە چەتە دەگمانەنەی کە بەبێ ئەوەی دەستگیر کرابێت یان لە تاڵانەکانیدا کوژرابێت بەردەوام بووە، هەروەها بەرپرس بووە لە گەورەترین تاڵان لە مێژووی چەتەکاندا کە ئەویش تاڵانی گەنسوەی بووە کاتێک هەڵسا بە تاڵانکردنی کەشتیگەلێکی مەزنی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی ھیند. [٧] هەرچەندە ژیانی ئەیڤری وەک چەتەیەکی دەریایی تەنها دوو ساڵی خایاند، بەڵام لێهاتووییەکەی بووەتە سەرچاوەی ئیلهامی سەدان داستان و چیڕۆکی ئەدەبی و فۆلکلۆری چەتەیی.


بەناوبانگترین هەڵمەتی ئەیڤری، لە ٧ی ئەیلوولی ١٦٩٥ بوو، لە بەرامبەر کەشتیگەلێکی ٢٥ کەشتیی گەورەکانی مەغۆلە هیندەکان بوو کە ساڵانە زیارەتیان بۆ مەککە دەکرد، لەنێویاندا گەنجینەکانی گەنجسەوای یان گەنسوەی و یاوەرەکەی، فاتح محەمەد . بە یەکخستنی هێزەکانی لەگەڵ چەندین کەشتیی چەتەی دەریایی، ئێڤەری فەرماندەیی فەوجێکی بچووکی چەتەی دەریایی دەکرد لە هێرشەکەدا و توانیان تا ٦٠٠ هەزار پاوەند لە کانزا و گەوهەرە بەنرخەکان تاڵان بکەن، [٧] کە یەکسانە بە نزیکەی 97.1 ملیۆن پاوەند لە 2023. ئەمەش زیانێکی زۆری بە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی ئینگلتەرا لەگەڵ مەغۆلە هیندەکان گەیاند. لە ئەنجامدا هەزار پاوەند دیارکرا - کە بڕە پارەیەکی زۆر بوو لەو کاتەدا - لەلایەن ئەنجومەنی تایبەت و کۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی هیندستانەوە بۆ هەرکەسێک کە ئەیڤری دەستگیر کردبا بە زیندوویی، ئەمەش بووە یەکەمین پاداشت بۆ دۆزینەوەی کەسێکی تاوانبار لە مێژوودا. [٨] [ب]

هەرچەندە ژمارەیەک لە تاقمەکەی دواتر دەستگیرکران، بەڵام ئەیڤری خۆی لە دەستگیرکردن ڕزگاری بوو، لە ساڵی ١٦٩٦دا ئاسەواری نەما؛ شوێن و چالاکییەکانی دوای ئەم ماوەیە نادیارە. لە گێڕانەوە پشتڕاستنەکراوەکاندا باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە ناوی گۆڕیبێت و واز لەم کارە هێنابووبێت، و بە هێمنی تا کۆتایی ژیانی لە بەریتانیا یان لە دوورگەیەکی نەناسراودا ژیاوە، لەکاتێکدا هەندێکی تر پێیان وایە ڕەنگە ئەیڤری سامانەکەی بەفیڕۆدابێت. [١١] وا مەزندە دەکرێت کە ئەیڤری لە نێوان ساڵانی ١٦٩٩ بۆ ١٧١٤ کۆچی دوایی کردبێت و گەنجینەکەشی هەرگیز نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rogoziński 2000, p. 80
  2. ^ Konstam 2008, p. 254
  3. ^ Jameson 1923, pp. 153–188
  4. ^ Pringle 2001, p. 139
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Laughton نەدراوە
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Baer2005,p.93 نەدراوە
  7. ^ ئ ا Burgess 2009a
  8. ^ Burgess 2009a
  9. ^ ئ ا Davis 1962, pp. 136–137
  10. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Baer2005,p.103 نەدراوە
  11. ^ Woodard 2007


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found