ھیپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیپییەکی ھاوچەرخی خەڵکی ڕووسیا

وردەفەرھەنگی ھیپی (بە ئینگلیسی: hippie یان hippy)، لە بنەڕەت دا، بزووتنەوەیەکی لاوان بوو کە لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٦٠، لە ئەیالەتە یەکگرتووەکان دا دەستیپێکرد و دواتر، لە سەرانسەری جیھان دا بڵاوبووەوە. وشەی ھیپی (hippie) لە ھیپستێر (hipster) گیراوە و لە سەرەتا دا بۆ ناساندنی ئەو بیتنیکانەی بە کار دەچوو کە گواسترابوونەوە بۆ ناوچەی ھایت ئاشبێریی سانفرانسیسکۆ. ئەم خەڵکە بایەخگەلی دژەفەرھەنگیی بەرەی بیت یان بە میرات پێ گەیشتبوو، ئەنجومەنگەلی تایبەتیی خۆیانیان دروست کردبوو، سایکێدێلیک راکیان گوێ دەگرت، باوەشیان بۆ اپەرینی سێکسی دەکردەوە، و دەوا بێھۆشکەرەکانیان مەسرەف دەکرد.

لە ژانویەی ١٩٦٧ دا، کۆبوونەوەی ھیومن بی-ئین کە لە گۆڵدێن گەیت پارکی سانفرانسیسکۆ دا بەڕیوەچوو، گەشی دا بە فەرھەنگی ھیپی و ریگەی کردەوە بۆ ھاوینی ئەوین و فێستیڤاڵی وودستۆک .

مۆد و بایەخگەلی ھیپی، کاریگەرییەکی زەبەندی لە سەر فەرھەنگ، مۆسیقای خەڵکپەسەند، تێلێڤیزیۆن، فیلم، ئەدەبیات، و ھونەر بووە. لە دەیەی ١٩٦٠ەوە تا ئێستا، زۆر لایەنی فەرھەنگی ھیپی لە ناو جەرەیانی سەرەکیی کۆمەڵگا دا تواوەتەوە و تێکەڵ بووە. جۆراوجۆریی فەرھەنگی و مەزھەبی، کە ھیپییەکان بڕوایان پێیەتی، مەقبوولییەت و پەسەندکراوییەکی بەربڵاوی بە دەست ھێناوە و فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی و چەمکگەلی ڕۆحانی ھۆگری زۆری پەیدا کردووە. میراتی ھیپی، لە بێژمار فۆرمی فەرھەنگی ھاوچەرخ دا دەبینرێت - لە خواردەمەنی پاکژەوە، تا فێستیڤالگەلی مۆسیقی، تا داب و نەریتگەلی سێسکیی ھاوچەرخ و تەنانەت تا ئینقلابی فەزای سایبێریش.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیسی [١]