ھۆزی کامایورا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هۆزی کامایورا : هۆزێکی ڕەسەنن لە ئەمازۆنی بەڕازیل. هەروەها ناوەکەیان بە کامایورا ناسراوە،کە بە واتای "سەکۆیەکی بەرزکراوە بۆ هەڵگرتنی گۆشت و مەنجەڵ و تاوە"دێت . زمانی کامایورا سەر بە بنەماڵەی توپی-گوارانییە.لەگەڵ هۆزەکانی کیابی، یودجا و سویا لە ناوچەی سەرەوەی شینگو دەژین. شێوازی ژیانی ئەم چوار هۆزە سەرەڕای ئەوەی زمانی جیاوازیان هەیە، تەواو لەیەک دەچن. گوندەکانیان لە دەوروبەری دەریاچەی ئیپاڤو هەڵکەوتوون کە شەش کیلۆمەتر لە ڕووباری کولویێنەوە دوورە. هەر وەک کولتوورە بچووکە ڕەسەنەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان، هۆزی کامایورا زۆر بەسەختی هەوڵدەدەن لە خەباتدان بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ کاریگەرییەکانی دارستان و گۆڕانی کەشوهەوا بگونجێنن.

هۆزی کامایورا
وێنەکە کۆمەڵێک خەڵکی هۆزی کامایوراییە .

رێژەی دانیشتوانی کامایورا:[دەستکاری]

لە ساڵی (٢٠٠٢)دا رێژەی دانیشتوانەکەی بە ٣٥٥ کەس مەزەندە دەکرا. وە لە توێژینەوەی ساڵی (٢٠١٠)رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی 544 کەسن ژمارەی دانیشتوانەکەی بەرز بونەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە نزمترین ئاستی لە مێژوودا کە 94 کەس بوو کە لە ساڵی (١٩٥٤)تۆمارکراوە، کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگەرایەوە بۆ مردنی ژمارەیەکی زۆریان بەهۆی پەتای سورێژە.

مێژوی کامایور:[دەستکاری]

ناوچەکە لە ساڵی ١٩٦١ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەڕازیلەوە وەک پارکێکی نیشتمانی ناسێندرا، مەبەست لێی ڕێگریکردن بوو لە زیاتر و بڵاوبوونەوەی پەتا کوشندەکان بۆ خەڵکی ناوچەکە. خەڵکی کامایورا لە ئێستادا لە نزیک گەلانی ڕەسەنی دیکە دەژین، ئەوانیش کویکورۆ و کالاپالۆ، بۆ نموونە لە شینگۆ. سەبارەت بە بەرکەوتن لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی ناوچەکە.ئەمە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٤ لەگەڵ گەڕان بەدوای کارل ڤۆن دێن شتاین بینرا. لەم کاتەدا کامایوراکان لە کەناری دەریاچەی ئیپاڤو بوون. کارل ڤۆن دێن شتاین کە گەرانی دەکرد بەسەر ناوچەکانی ئەڵمانی ، بە گەڕانەکانی دەرفەتی بۆوە هۆی دروستکردنی دەرفەت بۆ کەسانی تر کردەوە کە بەو ناوچەیەدا تێپەڕن کە کامایوراکان تێیدا هەڵکەوتبوون. لە ساڵی ١٩٤٢ دەزگای فیدراڵی دروستکرا هەروەها دامەزراوەی ناوەندی بەڕازیل، ئەمەش ڕێگاکانی کردەوە و کەمپەکانی لەو ناوچەیەدا دامەزراند کە کامایوراکان تێیدا دەژیا. ئەم ڕێگا و کەمپە کراوەکان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر کامایورا هەبوو، چونکە بەرکەوتن لەگەڵ خەڵکی غەیرە ڕەسەن بەردەوام بوو. لە ساڵی ١٩٦١ ئەو خاکەی کە کامایوراکان تێیدا نیشتەجێ بوون، کرایە ئەو خاکەی کە ئەمڕۆ بە پارکە نەتەوەیەکە ناسراوە.

ڕێورەسم و بۆنەکان[دەستکاری]

چەندین ڕێوڕەسم و بۆنەیەکیان هەییە خەڵکی کامایورا . هەندێک لەو ڕێوڕەسمانانە بریتین لە: جەژنی مردووەکان، و جەژنی ئاهەنگگێڕانی جەنگاوەرەکان. ئامانج لەم ڕێوڕەسمانانە کۆکردنەوەی نەتەوە جیاوازەکانی ناوچەی شینگۆی سەرەوەیە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ژیانی مردووەکە.

سەرچاوەکان:[دەستکاری]

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Kamayur%C3%A1

https://en.m.wikipedia.org/wiki/Kamayur%C3%A1

https://en.m.wikipedia.org/wiki/National_Museum_of_the_American_Indian

http://arquivo.pt/wayback/20090713065547/http://news.mongabay.com/2006/1114-google_earth-act.html