گەورەترین نمایشکاری شانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەورەترین پیاوی شانۆ یان گەورەترین نمایشکاری شانۆ( بە ئینگلیزی  The Greatest Showman )فیلمێکی درامای مۆسیقای پۆپی ژیاننامەیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن مایکل گرەیسی دەرهێنراوە (لە یەکەم دەرهێنانیدا) لە سیناریۆیەک کە لەلایەن جێنی بیکسو بیل کۆندۆنەوە نووسراوە، و چیرۆکێکە لەلایەن بیکسەوە نوسراوە. لەم فیلمەدا کاستێکی ئەنسەمبڵ بە سەرۆکایەتی هیو جاکمان، زاکئیفرۆن، میشێل ویلیامز، ڕیبێکا فێرگسۆن و زێندایا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە بە نۆ گۆرانی ڕەسەنی  لە لایەن  گۆرانی بێژ بێنجپاسێک و جەستن پاوڵ و نۆتەی جۆن دێبنی و جۆزێف تراپانیز ئامادەکراوە و لەسەر بنەمای چیرۆک و ژیانی پی.تی. بارنۆم، نمایشکار وئەکتەر، وە دروستکردنی سێرکەکەی بارنۆم و بەیلی و ژیانی سەرنجڕاکێشانی ئەستێرەکانی کە سەرنجی بنەر رادەکێشن.

وێنەگرتنی سەرەکی لە شاری نیویۆرک لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، فیلمەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ یەکەمجار لەکەشتیی RMS Queen Mary 2 نمایشکرا، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای 20th Century Fox بڵاوکرایەوە، حەوت مانگ دوای Ringling Bros. و بارنۆم و بەیلی سێرک کارەکانیان وەستاند[١]. داهاتی فیلمەکە لە سەرانسەری جیهاندا٤٣٥ ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش دەبێتە پێنجەم فیلمی میوزیکیی لایڤ ئەکشن لە هەموو مێژودا. فیلمەکە بەهۆی نمایش و مۆسیقا و دیمەن و بەهاکانی بەرهەمهێنانەوە ستایشی زۆری لێکرا، بەڵام بەهۆی مۆڵەتی هونەریەوە ڕەخنەیلێگیرا[٢].بەڵام لە ڕێگەی پەیامی بەهێزکردن و هەست بزوێنەوە توانرا وەک فیلمێکی سەرکەوتو ناو ببرێت، [٣]وە بەهۆی سەرکەوتنی تراکیدەنگییەوە.لە ٧٥ەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبدا پاڵێوراوانی بۆ باشترین فیلم  – مۆسیقی یان کۆمیدی و باشترین ئەکتەر – میوزیک یانکۆمیدی . فیلمەکە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن بەدەستهێنا بۆ گۆرانی "ئەمە منم"، کە هەروەها پاڵێوراو بوو بۆباشترین گۆرانی ڕەسەن لە ٩٠هەمین خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی باشترین گۆرانی کۆمپیلەیشن بۆ ڤیژوئال میدیا لە ٦١ەمین ئاهەنگیساڵانەی گرامی بەدەستهێنا خەڵاتەکان.[٤]

ئەکتەرە سەرەکیەکان[دەستکاری]

هیو جاکمان
زاک ئیفرۆن
ڕیبێکا فێرگسۆن
زێندایا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Greatest Showman", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-19
  2. ^ "The Greatest Showman", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-19
  3. ^ "The Greatest Showman", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-19
  4. ^ "The Greatest Showman", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-12, retrieved 2023-12-19
میشێل ویلیامز