گۆرانیناسی
ڕواڵەت
گۆرانیناسی یان دیسکۆگرافی (بە ئینگلیزی: Discography) جۆرێکە لە لێکۆڵینەوە و کەتەلۆگکردنی سەر وردەکارییەکانی بەرھەمە مۆسیقییەکان، کە لەلایەن ھونەرمەندان یان گرووپە مۆسیقییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، کە بەزۆری بۆ ھونەرمەندێکی دیاریکراو یان لە ناسینەوەی شێوازێکی تایبەتی مۆسیقادا ئەنجام دەدرێت.[١]
ئەو زانیاریانەی لە پێڕستی گۆرانییەکاندا خراونەتەڕوو، بە گشتی بریتین لە ناونیشانی بەرھەمەکە یان ئەلبوومەکە، ناوی بڵاوکەرەوە، ڕێکەوتی دروستکردن یان بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکە، مۆسیقاژەن یان گرووپی نمایشکار، شوێنی تۆمارکردنی بەرھەمەکە و ئەو پلە و خەڵاتانەی کە بەدەستی ھێناوە، ھەروەھا ھێڵکارییەکانی مۆسیقا.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Definition of DISCOGRAPHY". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2024-06-06. Retrieved 2024-06-13.
- ^ "discographies", The Free Dictionary, retrieved 2024-06-13
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆرانیناسی تێدایە. |