گۆتەکان
ڕواڵەت
گۆتەکان ھۆزێک بوون لە ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا. کە بە زمانی گۆتیک قسەیان دەکرد. ژۆردانس زانایەک بوو کە لە سەدەی شەشەم پوختەیەکی لەبارەی کارە دوانزە بەرگەکەی کاشیۆدۆرس لەبارەی گۆتەکان نووسی. کارەکەی ژۆردانس وەک گێتیکا ناسراوە. کارە ڕەسەنەکەی کاشیۆدۆرس لە ئێستادا لەناوچووە تاکە تۆماری ڕزگاربوو گێتیکایە کە لەبارەی گۆتەکان زانیاری تێدا نووسراوە. بە گوێرەی ئەم کتێبە بێت ئەوان سکاندیناڤیایان لە ڕێگەی گۆتلاند جێھێشتووە وە لە نزیک دەمی ڕووباری ویستولا نیشتەجێ بوون (ڵە سەردەمی ئەمڕۆ بە پۆڵەندا ناسراوە)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Goths»، ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە. سەردان لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆتەکان تێدایە. |