گوندی شەشۆ
گوندی شەشۆ
[دەستکاری]گوندی شەشۆ | |
---|---|
گوند | |
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
پارێزگا | سلێمانی |
بەرزایی | ٢٠٠٠ مەتر (٧٬٠٠٠ پێ) |
له ناو قوڵایی شارباژێری سه‌ختدا و به دووری 56كم له سه‌نته‌ری قه‌زای ناوه‌ندی شاری سلێمانییه‌وه یه‌كێكه له گونده هه‌ره گه‌وره‌كانی كوردستان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا خه‌مڵیوه، به هۆی ئه‌وه‌ی گوندی شه‌شۆ سنورێكی فراوانی هه‌یه و هه‌روه‌ها رێگاوبانه‌كانی باش نییه كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ته‌واویی سروشته جوان و دڵگیره‌كه‌ی ببینن، گه‌شتیارێك يان رێبوارێكی رێگا یان میوانێكی خۆشه‌ویستی خزمانی شه‌شۆ كه‌متر بواری ئه‌وه‌ی ده‌بێت چه‌ند سه‌عات به چه‌می خه‌تاب و زه‌وی گوڵه‌باخدا برواته خواره‌وه بۆ دێكۆن به ژێر سێبه‌ری دار گوێزو چنارو باخی هه‌ناردا هه‌تاو نه‌بینێت، یان بچێته (زه‌رده‌دار) له گه‌ڵ هه‌ناسه‌و شنه‌ی دارستانی خۆرسكی شه‌شۆدا بحه‌سێته‌وه، یان له لوتكه‌ی قوڵه‌نده‌رێنه‌وه پێده‌شت و باخ و ئاوه‌دانی ئاوایی له باوه‌ش بگرێت، یان بتوانێت له گیاره‌نگ له گه‌ڵ هاژه‌ی ئاو و جریوه‌ی باڵنده‌كاندا ئارام ببێته‌وه یان بچێته لوتكه‌ی جبه‌ره‌ندو گوێزی گوڵێ و له لوتكه‌دا بوه‌ستێت و به قوڵی له سروشتی نیشتمان بروانێت، دواتر له كانی كوڕكوڕ له ژێر سێبه‌ری پیره‌دارگوێزه‌كاندا تینویه‌تی بشكێنێ .
گوندی شه‌شۆ سنورێكی فراوانی هه‌یه و له هه‌ر چوار لاوه ئه‌بێت بۆی سه‌ربكه‌ویت بۆخۆی نیشتمانێكی بچوكه‌و گه‌رمیان و كوێستانی هه‌یه هه‌ندێك لوتكه و شوێنی شه‌شۆ زیاتر له 2000م له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.
هاوسنوره له گه‌ڵ زیاتر له 10 گوند له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ئه‌وانیش گوندی (سه‌راو، شاناخسێ، گوێزڵ، سه‌رگه‌ڵو، ئاوكورتێ ، گوڵێ ، سپیدارێ، میراوا ، گابه‌روا و قه‌ره‌قا) له باكوره‌وه به چیای گمۆ له لوتكه‌ی جبه‌ره‌ندو گوێزی گوڵێ وه ده‌ستپێده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه تا گوندی ئاوكورتێ.
شه‌شۆ ناوچه‌كی شاخاوییه و پڕه له هه‌ورازو نشێو، نزیكه‌ی 50 كانی و كانیاو و كارێزی هه‌یه ، دوو پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و سێ پرۆژه‌ی ئاودێری گه‌وره و ده‌یان پرۆژه‌ی ئاودێری بچوكی هه‌یه، چه‌ندین باخی لێ به‌رهه‌م هێنراوه به تایبه‌تی گوێزو قه‌یسی و سێ‌و هه‌روه‌ها ده‌یان دۆنم باخی ره‌ز-مێوی هه‌یه هاوكات و روبه‌رێكی به‌رفراوانی دارستانی سروشتیه ، كه به سه‌دان دۆنم ئه‌خه‌مڵێنرێت و چه‌ندین جۆر داری جیاوازی هه‌یه به تایبه‌تی (داری مازوو، داربه‌روو، داری قه‌زوان (داره‌به‌ن)، داری وێوڵ، به‌ڵاڵوك و گۆیژ)...
له ئێستادا شه‌شۆ نزیكه‌ی (800) خێزان ده‌بێت له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌ش بوون به سه‌ر چوار شوێنی نیشته‌جێبووندا (گوندی شه‌شۆ، قه‌زای ماوه‌تـ سه‌نته‌ری قه‌زای سلێمانی ، ناحیه‌ی بازیان) هه‌روه‌ها ده‌یان خێزانی شه‌شۆ له قاره‌ی ئه‌وروپا و ئوسترالیا ئه‌ژین).خاوه‌نی سه‌دان كه‌سه كه هه‌ڵگری بروانامه‌ی (دكتۆرا، ماسته‌ر،بكالۆریۆس ، دبلۆم)ن له بواره جیاجیاكاندا وه‌ك : مامۆستای ئاینی، پزیشكی، پارێزه‌ری، ئه‌ندازیاری، راگه‌یاندن، مامۆستا، كارگێری....)
هه‌ر له مێژه‌وه قوتابخانه‌ی زانست و فێربوون بوه له ناوچه‌كه‌دا، لیوا فواد عارف جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له یاداشته‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات كه له ساڵی (1919) له گوندی شه‌شۆ فێری قورئان خوێندن بووه,
له شۆرش وكوردایه‌تیدا ده‌یان به‌ڵگه‌ی قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تی و مه‌ردایه‌تیان هه‌یه، لێره‌دا دوو نمونه باس ده‌كه‌م:
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌مزی قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تیه له گێرانه‌وه‌ی مێژووی پرشنگداری شاری سلێمانی، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، ئه‌و كه‌سه‌ی له سه‌رده‌می زه‌عیم صدیقدا له سه‌رچناره‌وه تا سه‌رای ئازادی به دوای زریپۆشه دا رایانكێشا، له زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌ی دوژمنانی كوردا ئاماده نه‌بوو قسه‌ی خراپ به سه‌ركرده‌كانی شۆرشی كورد بڵێت ئه‌ویش ره‌وان شاد (حسین احمد رسول شه‌شۆی )بوو،
كاتێك له سجنه‌وه به ده‌ست و پێی به‌ستراو به زنجیره‌وه بردیان بۆ نه‌خۆشخانه، دایك و خوشكه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیبویان بیبینن به‌ڵام زۆر به زه‌حمه‌ت ناسیبویانه‌وه چونكه پێست به جه‌سته‌یه‌وه نه‌مابوو، ئه‌وه له لاپه‌ره‌كانی مێژووی حیزبی شیوعی كوردستاندا تۆمار كراون
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی شاری سلێمانی شه‌هید (هۆشیار حسن شەشۆیی) پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی (7-3) له گه‌ره‌كی به‌ختیاری شه‌هید بوو
له بابه‌ت ناوی شه‌شۆ، گێرانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونی هه‌ژار موكریانی له فه‌رهه‌نگی (هه‌مبانه‌بۆرینه‌دا) ته‌واو راسته كه مامۆستا له كاتی باسكردنی ناوی گوندی شه‌شۆ ده‌ڵێت له كورده‌واریدا هه‌ر شتێك له شه‌ش به‌ش پێك بێت پێی ده‌وترێت شه‌شۆ،
ده‌ڤه‌ری شه‌شۆ له شه‌ش گوند، یان مووچه‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه
مووچەکان
[دەستکاری]- خمان
- گوڵژان
- گۆرێن
- ئالانان
- توڵو
- ناودێ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ پەڕەیی فەرمی گوندی شەشۆ
- ^ ئەکاونتی محمد ڕەشید میرە