کەناڵی ئەلشەباب
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| کەناڵی ئەلشەباب | |
|---|---|
| دەستپێک | ١٧ی تەممووزی ١٩٩٣ |
| بەستن | ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٣ |
| خاوەن | عودەی سەددام حوسێن |
| وڵات | |
| زمان | عەرەبی |
| پێگە سەرەکییەکان | بەغدا |
کەناڵی ئەلشەباب کەناڵێکی عێراقی بە زمانی عەرەبی بوو، لە ماوەی ١٧ی تەممووزی ١٩٩٣ بۆ ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٣ بەرنامەکانی پەخش کرد. عودەی سەددام حوسێن خاوەندارییەتی کەناڵەکەی دەکرد.
بەرنامە و پڕۆگرامی کەناڵەکە ھەمەچەشن بوو لەوانە ھەواڵ، وەزرش، ئایین و بابەتی کۆمەڵایەتی بوون، بەراورد بەکەناڵەکانی دیکەی حکوومی توانی بووی کە بابەتی کات بەسەربردنی نوێ و باشتر پەخش بکات. دواتر چەند کەناڵێکی تایبەتیان لەژێر ھەمان ناو بۆ بوارەکانی وەرزش، مۆسیقا و زنجیرەی تەلەفزیۆنی کردوە.
لە ساڵی ٢٠٠٣، لەگەڵ ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ گرتنی عێراق ئەوا کەناڵەکەش لە پەخشکردنی وەستا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تلفزيون الشباب»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.