کێبڵی تیشکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گورزەیەک لە کێبڵی تیشکی

کێبڵی تیشکی (بە ئینگلیزی: Fiber Optic) سەرەتای داھێنانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٧٠. بەڵام دوای ساڵانی ١٩٩٠ . بە شێوەیەکی بەرفراوان ‌ لە زۆربەی وڵاتان بە کار ھێندراوە، ئەمەش بۆتە ھۆی دابەزینی نرخی قسەکردن بە تەلەفۆن‌. گرنگی ئەم تەکنۆلۆژیایە لەوەدایە کە ‌توانای گواستنەوەی زانیارییەکی زۆری ھەیە تا دەگاتە نزیکەی ‌ ١٠GB/S تا ٤٠GB/S کە پێکھاتبێت لە تەلەفۆن، تەلەفزیۆن، ئینتەرنێت،..ھتد کە ھیچ تەکنۆلۆژیایەک لە بواری گەیاندن توانای ھەڵگرتنی ئەم ھەموو زانیارییەی نیە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

ئەو تایبەتمەندیانەی ئەم تەکنۆلۆژیایە ‌ لە وانی تر جیا دەکاتەوە ‌ئەمانەن:

  • تێکەل نەبوونی تۆڕەکانی خۆی (Inter ference ) لەگەڵ کارەبا و جۆرەکانی دیکەی گەیاندن.
  • کایەی موگناتیسی کار ناکاتە سەری ( Magnetic field ).
  • توانای راکێشانی بۆ دووری زۆر ھەیە تاکو ١٠٠Km بە بێ ئەوەی ریپێتەری بۆ بەکار بھێنرێت.
  • کێشی کەمە و نەرم و شلە، توانای گونجانی ھەیە ‌(Flexible).
  • لە دەستدانی پاوەری زۆر کەمە.

کێبڵی تیشکی لە کوردستان[دەستکاری]

لە ھەرێمی کوردستان چەندین پرۆژەی کێبڵی تیشکی ئەنجامدراوە و گەورەترینییان پرۆژەی بەستنەوەی کوردستان بوو بە وڵاتانی ئەوروپا لە رێگای تورکیاوە بە ھۆی کێبڵی تیشکییەوە. ئەوەی شایانی باسە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی گەیاندن زۆر بایەخ بەم تەکنۆلۆژیایە دەدات ئەمەش بە ناردنی تەکنیککارانی وەزارەت بۆ دەرەوەی ولات بۆ مەشق کردن و کردنەوەی خولی مەشق لە ناوەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادە کردنی پسپۆری تایبەت بەم بوارە لە ھەرێمی کوردستان.

سەرچاوە[دەستکاری]