کیو یوان
Jump to navigation
Jump to search
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
کیو یوان (بە ئینگلیزی: Qu Yuan) (٣٣٩ پ.ز - نەزانراو) یان (٣٤٠ پ.ز. - ٢٧٨ پ.ز.) شاعیر و وەزیرێکی چینی بوو. ناسراوە بە نووسیەنکانی لە بوا ر ی شیعری کلاسیکیدا بە تایبەتی بەهۆی دیوانی شیعرەکانی (چوو-سی) کە ناسراوە بە گۆرانییەکانی باشوور یان گۆرانییەکانی "چوو" کە بریتییە لە کتێبێکی شیعر کە بە یەکێک لە کارەکانی ئەژمار دەکرێت. دیوانی (چوو-سی) لەگەڵ دیوانی (شی-جینک) بەیەکەوە دادەنرێن بە دوو کتێبی گەورە و بەناوبانگی شیعری چینی کۆن. هەروەها کیو یوان ناسراوە بە دامەزرێنەری فیستیڤاڵی دراگۆن.
زانیارییە مێژووییەکان دەربارەی کیو یوان کەمن، وە هەروەها خاوەندارێتی یوان بۆ دیوانی شیعری (چوو-سی) هێشتا لە ژێر پرسیاریدایە. بەهەرحاڵ یوان بە زۆری قبوڵکراوە بەوەی کە نووسەری شیعری (لی-سا) بێت کە بەناوبانگترین و ناسراوترین بەشە شیعری دیوانی (چوو-سی) یە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |