بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆنگ لەساڵی ٢٠٠٥

کۆنگ (بە ئینگلیزی: Kong) ناوی زەبەلاحێکی خەیاڵییە کە لە زۆر فیلم و کۆمیکدا بەکارھاتووە. ئەم کارەکتەرە بۆ یەکەمجار لە فیلمی کینگ کۆنگ لە ساڵی ١٩٣٣ دەرکەوت. پاشان فیلمەکە لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٧ دووبارە دروستکرایەوە، جگە لە وەشانی لاوەکی دیکەی. بەزۆری کینگ کۆنگ پەیوەندی بە گۆریلایەکی زەبەلاحەوە ھەیە و چیرۆکەکانی لە دوورگەی کەلەسەر ڕوودەدەن. ھەروەھا کینگ کۆنگ یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەھریمەنەکانی مێژووی سینەما. لە ساڵی ٢٠٢١ یەکەم زنجیرە فیلمی گۆدزیلا بەرامبەر کۆنگ بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کینگ کۆنگ ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ئەھریمەنە بەناوبانگەکەی ژاپۆنی دەبێتەوە کە گۆدزیلایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]