کۆنفرانسی ئەکادیمی
ڕواڵەت
کۆنفرانسی ئەکادیمی یان کۆنفرانسی زانستی (بە ئینگلیزی: Academic conference) و ھەروەھا سیمپۆزیۆم، وۆرکشۆپ، یان کۆبوونەوە، بۆنەیەکە بۆ توێژەران (نەک بە پێویستی ئەکادیمییەکان) کە کارەکەیان پێشکەش بکەن و تاوتوێ بکەن.[١]
کۆنفرانسەکان پێکەوە لەگەڵ گۆڤار و ئەرشیفی ئەکادیمی یان زانستی کەناڵێکی گرنگ بۆ ئاڵوگۆری زانیاری لەنێوان توێژەراندا دابین دەکەن.
جۆرەکان
[دەستکاری]کۆنفرانسەکانی ئەکادیمی عادەتەن بەسەر سێ جۆردا دابەش دەکرێن:[٢][٣]
- «کۆنفرانسی بابەتی»، کۆنفرانسێکی بچووک لەسەر بابەتێکی تایبەت.
- «کۆنفرانسی گشتی»، کۆنفرانسێک بە سەرنجێکی فراوانترەوە، لەگەڵ کۆبوونەوەکان لەسەر چەند بابەتێکی جۆراوجۆر. ئەم کۆنفرانسانە زۆرجار لەلایەن ڕێکخراوە زانستییە ھەرێمی و نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانەوە ڕێکدەخرێن و ساڵانە یان لەسەر بنەمایەکی ئاسایی تر بەڕێوەدەچن.
- «کۆنفرانسی پرۆفیشناڵ»، ئەم کۆنفرانسە گەورانە سنووردار نین بە ئەکادیمییەکان، بەڵکو لەگەڵ بابەتی پەیوەندیدار بە ئەکادیمی ئیش دەکەن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ See e.g. Hohl, M. , & Sweeting, B. (Eds.). (2015). Composing conferences. Special issue of Constructivist Foundations, 11(1). Retrieved from http://www.univie.ac.at/constructivism/journal/11/1
- ^ "Oxford, Cambridge and Harvard Professors at the Alma Mater Europaea Symposium". www.sloveniatimes.com. Retrieved 2020-10-27. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Oxford, Cambridge and Harvard Professors at the Alma Mater Europaea symposium". en.almamater.si (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-27.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنفرانسی ئەکادیمی تێدایە. |