کۆشکی ئەبوونەسر
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

کۆشکی ئەبو نەسر یاخود قصر ابونصر ناوی پاشماوەی بینایەکە کە دەکەوێتە شاری شیراز لە پارێزگای فارسی ئێران. بەپێ لێکۆڵینەوەکان لە سەردەمی {ئیمپڕاتۆڕیەتی پارسی}دا بنیات نراوە و زاناکانی بواری شوێنەوار ھەندێ دراوی جۆراوجۆریان لە ناوچەکەدا دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەردەمێکی مێژوویی جیاواز لە یەکتری. کاتێک موسوڵمانەکان دەستیان گرت بەسەر ئێراندا ناویان لە کۆشکەکە نا (باوکی سەرکەوتن: ابونصر). ئەم کۆشکە لە ساڵی ١٩٣٢دا لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران تۆمارکرا لەژێر ناوی تەختی سلێمان.[١]
پەراوێز
[دەستکاری]- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کۆشکی ئەبوونەسر تێدایە.