کۆدی مەکینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نیشاندراوێکی کۆدی مەکینە لەسەر کۆمپیوتەرێکی دیاریکراو کە "کۆدی ئەسێمبڵی" نیشان ئەدات هەروا تۆماری چارەسەرکەر و بڕی بیرگەی بەکارهاتوو.

کۆدی مەکینە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەرە کە بە زمانی مەکینە نوسراوە و ڕێنمایی تێدایە کە چارەسەرکەری ناوەندی کۆمپیوتەر ئەتوانێ ڕاستەوخۆ بیخاتەگەڕ. هەر یەک لەو ڕێنماییانە وا ئەکات چارەسەرکەر کردارێکی تایبەتی ئەنجام بدات، بۆ نمونە بارکردن، بازدان یان کردارێک لە ALU یەکەی لۆژیکی کرداریی لەسەر یەکەیەک لە داتا لەناو تۆمارێکی چارسەرکەرەکە یان بیرگەدا.

کۆدی مەکینە بە زمانێکی ژمارەیی ئەنوسرێ کە ئامانج ئەوەیە بەخێراترین شێوە جێبەجێبکرێت، ئەکرێ بە نزمترین ئاستی نیشاندراوی "کۆمپایل"کردن یان پرۆگرامی کۆکراوە (ئەسێمبڵ) دابنرێت یان بە زمانی بەرایی ڕەقەکاڵا دابنرێت و خوێندنەوەی بۆ مرۆڤ ئاسان نیە یان ناکرێت.