کھوول و شێرپەنجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە پێ لێکولینەوەکانی ناوەندی لێکولینەوەی نێودەوڵەتی بۆ شێرپەنجە(IARC) کە بەشێکە لە ڕێکخراوی تەندورستی جیھانی (WHO) ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ ھەزار کە بەھۆی خواردنەوەی کھوولی تووشی شێرپەنجە دەبن، لەوە ڕێژەش ٣٦٥ ھەزار کەسیان بە شێرپەنچە جوارەو جۆرەکان دەمرن.[١] ھەر بەپێ توێژینەوەکانی زانایان بەریتانیا کھول مرۆڤ تووشی زیاتر لە حەوت جۆر شێرپەنجە دەکات وەکو شێرپەنجەی دەم و گەروو و شێرپەنجەی قورگ و شێرپەنجەی سوورێنچک و شێرپەنجەی گەدە شێرپەنجەی کۆلۆن شێرپەنجەی جگەر و شێرپەنجەی مەمک[٢]. لەسەرژمێرییەکەدا کە لەلایەن کۆمەڵەی ئیسکۆ (ASCO) ئەنجامداروە، سەرژمێری لەسەر سێ کۆمەڵە کەس کراوە، ئەوانەش: ئەوانەی بەرێژەیەکی کەم کھول بەکاردەھێنن، ئەوانەی بەرێژەیەکی مامناوەند بەکاری دەھێنن، لەگەل ئەوانەی کە بەرێژەیەکی زۆر کھول بەکار دەھێنن. لەسەر ژمێرییەکەدا ھەرچەندە زیاتر مەترسی شێرپەنجە لەو کەسانەدا بینراوە کە بەرێژەیەکی زۆر کھول بەکاردەھێنن بەلام ئەو کەسانەشی کە بەرێژەی مامناوەند کھول دەخۆنەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەیان ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کھول ھۆکارێکی ڕاستەخۆیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، سایتی تەلەفیزۆنی دەنگی ئەلمانیا (دۆژێلا) لە ڕێکەوتی ٤/١١/٢٠١٦.
  2. ^ ڕۆلی کھول لە تووش بوون بە شێرپەنجەسایتی ڕۆسیا تودەیی لە ڕێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٨
  3. ^ سایتی خەندان، واردنەوە کھولییەکان مەترسی شێرپەنجە لەسەدا ٥٠٠ زیاد دەکات