کوەرەدۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوەرەدۆر
یاریزانی سپی و یاریزانی ڕەش لە نزیک دیوارەکانەوە
بەرھەمھێنکۆمپانیای گیگامیک
دیزاینەر (ان)میرکۆ مارچێسی
بڵاوکەرەوەکۆمپانیای گیگامیک
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٩٩٧
سیستەمەکانکایەی تەختەیی
یاریزانان٢ بۆ ٤
تێکڕای تەمەن٨+
کاتی یاریکردن١٥ بۆ ٢٥ خوولەک
چانسی ھەڕەمەکینییە
پێویستیی داواکراوتەختە

کوەرەدۆر یارییەکی ستراتیژی دوو یان چوار یاریزانییە و لەلایەن میرکۆ مارچێسی دیزاین کراوە و لەلایەن کۆمپانیای گیگامیک بڵاوکراوەتەوە. کوەرەدۆر لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی یاری مێنسا و یاری ساڵی لە ئەمریکا، فەڕەنسا، کەنەدا و بەلجیکا پێدراوە.[١]

یاساکانی یارییەکە[دەستکاری]

دەستپێکی یاری کوەرەدۆر بە چوار یاریزانی، لە شێوازی دوو یاریزانی زەرد و سەوزەکە لادەبردرێ.

کوەرەدۆر لەسەر تەختەیەکی یاری کە ٨١ ناوچەی چوارگۆشە بە ئەندازەی ٩×٩ی تێدایە، یاری پێدەکرێت. ھەر یاریزانێک بە پیاوێک نیشانە دەکرێت کە لە ناوەڕاستی یەکێک لە لێوارەکانی تەختەکەوە دەست پێدەکات (لە یارییەکی دوو یاریزانیدا، یاریزانەکان بە پێچەوانەی یەکەوە دەست پێدەکەن). ئامانج لێی ئەوەیە کە یەکەم یاریزان دەبێت بگاتە ئەوبەری شوێنەکەی خۆی و ڕێگری لە یاریزانەکانی دیکە بکات بۆ ئەوەی بە بردنەوە بگەن، ئەویش لەڕێگەی دانانی بەربەستی دیواری، کە ھەر یاریزانێک و ٥ دیواری ھەیە (لە یاری چوار یاریزانیدا ھەر یاریزانێک ٥ دیواری ھەیە بەڵام لە شێوازی دوو یاریزانیدا ھەریەک لە یاریزانەکان خاوەنی ١٠ دیوارن).[٢][٣]

قۆناغەکانی یارییەکە[دەستکاری]

یارییەک دەتوانرێت بەسەر سێ قۆناغدا دابەش بکرێت، ئەوانیش: قۆناغی کرانەوە،[ئ]، یاری ناوەند و یاری کۆتایی. پێنج بۆ حەوت جوڵەی یەکەم بە قۆناغی کرانەوە ھەژمار دەکرێت. قۆناغی ناوەندی یارییەکە لە دەوروبەری دە جوڵە پێکدێت. یاری کۆتایی کاتێک دەست پێدەکات کە یەکێک لە یاریزانەکان کەمتر لە سێ دیواری ھەبێت.[٤][ا][٥]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەستپێکی یاری
  2. ^ بۆ شێوازی چوار یاریزانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "American Mensa, Ltd. - News and PR News Room". web.archive.org. 2008-05-03. Retrieved 2024-01-23.
  2. ^ "Board Game Project Web Site | Quoridor Downloads & Documentation". modelai.gettysburg.edu. Retrieved 2024-01-23.
  3. ^ "The Best Two-Player Board Games". The New York Times (بە ئینگلیزی). 2023-06-21. ISSN 0362-4331. Retrieved 2024-01-23.
  4. ^ "Pentamind Scoring | Mind Sports Olympiad". web.archive.org. 2014-08-28. Retrieved 2024-01-23.
  5. ^ "Quoridor Game Rules". quoridor.di.uoa.gr. Retrieved 2024-01-23.