کوشتنی ھاوسەر (ژن)
کوشتنی ھاوسەر (ژن) (بە ئینگلیزی: Uxoricide) واتای کوشتن و لەناوبردنی ھاوسەر، ژن یان ھاوبەشێکی سۆزداری مێینە و دەستەواژەکە بۆ کردەکە یان کەسی ئەنجامدەر بەکاردێت.
ڕێژەی کوشتنی ھاوسەری ژن
[دەستکاری]تێکڕای ڕێژەی توندوتیژی ھاوسەریی و کوشتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٠ڕوو لە کەمبوونە[١] بەڵام ڕێژەی کوشتنی ھاوسەری ژن زۆر زیاترە وەک ڕێژەی کوشتنی ھاوسەری پیاو کە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە کۆی ٢٣٤٠ کوژرانی ھاوبەشی سۆزداریی ئافرەتان لە ٧٠٪ ی قوربانییەکانیان پێکھێناوە.[٢] ڕێژەی کوشتنەکان دەگۆڕێت لە نێوان کۆمەڵە و دانیشتوانە جیاوازەکان دا، بۆ نموونە دیاردەکە لە نێوان ئەمریکیە ئەفریقیەکان دا ٨٫٥ ھێندە باوتر بووە بە بەراورد بە ئەمریکیە سپی پێستەکان.
ڕێژە و ئاماری کوشتنەکان لە کلتوورە ڕۆژئاواییەکان دا لە گۆڕاندایە و ھەر مانگێک بە نزیکی ٧ ئافرەت کوژراون لە ئینگلتەرا و وەیلز،[٣] ھەر مانگێک نزیکەی چوار ئافرەت لە ئوستڕالیا[٤] و ھەر مانگێک ٧٦ ئافرەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کوژراون.[٥] جێی تێبینییە کە ئەم زانیارییانە لە کاتی جیاوازدا کۆ کراونەتەوە و ویلایەتە یەکگرتووەکان خاوەنی دانیشتوانێکی زۆر زیاترە وەک لە ئوستڕالیا و شانشینی یەکگرتوو.
ھۆکاری تەمەن
[دەستکاری]ھەرچەند ڕادەی جیاوازی تەمەن لە نێوان ھاوسەران دا زۆر بێت ئەوا ئەگەری ڕوودانی توندووتیژی ھاوسەری زیاترە. لە کاتی ناپاکی ھاوسەری دا، زۆرجار وەڵامی پیاوان بۆ ئافرەتی ناپاک زۆر توندتر و ئەگەری کوشتنی زیاترە.[٦] لە زیادبوونی تەمەن دا ئەگەری سکپڕبوونی ئافرەت کەم دەبێتەوە بۆیە تەمەن پێوەرێکی سەرەکییە لە منداڵخستنەوەی سەرکەوتوودا.[٧] لە ئەنجامی ئەم ڕاستییە، پیاوان بە چاوێکی گرنگرتر تەماشای ئەو ھاوسەرانە دەکەن کە ئەگەری منداڵخستنەوەیان زیاترە[٨] و ئەگەرێکی زیاتر ھەیە کە پەناببنە بەر ڕێگاکانی کوشتنی ھاوسەرە گەنجەکانیان لە کاتی ناپاکییەکان دا.
ھۆکاری کلتووری
[دەستکاری]کلتووری کۆمەڵگەیی ھەندێک لە قوربانی و بکوژەکان یارمەتیدەر و ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ دیاردەی کوشتنەکان. بۆ نموونە، دیاردەی کوشتنی شەرەفمەندانە کە پیاوەکە ھەڵدەستێت بە کوشتنی ھاوسەرەکەی چونکە ژنەکە بۆتە ھۆی شەرمەزاری بۆ خێزانەکەی و ئەم دیاردەیە پەسەندکراو و باوە لە کۆمەڵگە پیاوسالارییەکان دا. لە جیھان دا نزیەکەی ٤٢٪ ی قوربانییە ژنەکانی کوشتنی شەرەفمەندانە دووچاری کوشتن بوونەتەوە چونکە کۆمەڵگەکە بەشێوەیەکی گشتی دیدگە و باوەڕیان وابووە کە ژنەکان «سەرپێچییەکی سێکسی» یان ئەنجامداوە.[٩] یەکێکی تر لە دابونەریتە یارمەتیدەرەکان بریتییە لە یاسا خێزانییە جیاکارییکەرەکان و نەرم نواندێک لە بەندی یاساکانی کوشتن دەربارەی کوشتنە شەرەفمەندانەکان.[١٠] لە وڵاتی تورکیادا، شەرمەزارییەکی کۆمەڵایەتی زۆر کەم ھەیە لەسەر کوشتنی شەرەفمەندانە و ڕێژەی ٣٧٪ ی دانیشتوانی ناوچە کۆنەخوازەکان بڕوایان وایە کە ئافرەتی ناپاک دەبێت بکوژرێت.[١١] ئەو بیروڕایانەی کە کوشتنی شەرەفمەندانەی پێ پەسەندە بەھەمان شێوە لە نێوان منداڵان و پێگەیشتووانی وڵاتی ئوردون و ھیندستانیش دا بوونی ھەیە.[١٢] لە وڵاتی ئۆرۆگوای، دادوەر دەتوانێت پیاوی بکوژ بێتاوان و ئازاد بکات ئەگەر سەلمێندرا ھۆکاری کوشتنەکە بەھۆی ناپاکی ئافرەتەکەوە بووە.[١٣]
کوشتنی ھاوسەری ژن دەکرێت بەربڵاو بێت تەنانەت لەو وڵاتانەی کە کوشتنی شەرەفمەندانە وەک پەسەندکراو و دروست تەماشاناکرێت. بۆ نموونە، لە باشووری ئەفریقا مەزەندە دەکرێت لە ھەر ھەفتەیەک دا پێنج ئافرەت بکوژرێت لەلایەن ھاوسەرە سۆزدارەکانییانەوە.[١٤] پێشنیار کراوە کە ئەم ڕێژە بەرزەی کوشتن دەرئەئجامی بەربڵاوی توندوتیژییە لە کۆمەڵگەی باشوری ئەفریقا و پەسەندێتی دیاردەکەیە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و ھەروەھا بیروڕا کۆنەخوازەکان لەسەر ئافرەتان یارمەتیدەر و ڕێخۆشکەر بوون بۆ تەشەنەکردنی کردەکە. لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکان لە ئیتاڵیا دەرخەری ھەمان ئەنجامن کە بەھا کلتوورییەکانی پیاوان ھەیانە دەربارەی پێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا پەیوەستە بە ئەگەر و ڕێژەی کوشتنی ژنانەوە.[١٥]
کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵ
[دەستکاری]کاتێک بەخێوکەرێک ئەوی دی دەکوژێت منداڵان تووشی ڕاتەکان و تاسانێکی دەروونی توند دەبن. سەرەڕای ئەمەش ئەگەرێکی گەورە ھەیە کە بەخێوکەرە زیندووەکە لە زیندان بێت یان خۆی کوشتبێت کە دەبێتە ھۆی ئەوەی منداڵەکە دووچاری لەدەستدان و زیانێکی زۆر ببێتەوە. منداڵەکە نەک تەنھا بەخێوکەرێکی لەدەستداوە بەڵکو بەخێوکەرەکەی ترشی لەدەستداوە کە دەکرا پشتگیری و یارمەتی بدایە. ئەم ڕووداو و زەبرە دەروونییانە دەکرێت کاریگەریی توندی ھەبێت لەسەر تەندروستی دەروونی و باشێتی منداڵەکە لە داھاتوودا.[١٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Rosenfeld, R. (1997). Changing relationships between men and women. A note on the decline in intimate partner violence. Homicide Studies, 1, 72-83
- ↑ «Understanding Intimate Partner Violence» (PDF). cdc.gov. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Wilson, M. I. & Daley, M. (1992). Who kills whom in spouse killings? On the exceptional sex ratio of spousal homicides in the United States. Criminology, 30, 189-215.
- ↑ Bryant، Willow؛ Cussen، Tracy (٢٠١٥). «Homicide in Australia: 2010–11 to 2011–12: National Homicide Monitoring Program report». Australian Institute of Criminology Monitoring Reports. ٨٣ (8): ١٨٣٦–٢٠٩٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «When Men Murder Women: An Analysis of 2011 Homicide Data» (PDF). لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Cormier، B. M. (١٩٨٢). «Psychodynamics of homicide committed in a marital relationship». Corrective Psychiatry and Journal of Social Therapy. ٨: ١١٤–١١٨.
- ↑ Malmquist، Carl P. (٢٠٠٦). Homicide: a psychiatric perspective (چاپی 2.). Washington, DC [u.a.]: American Psychiatric Publ. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٥٦٢-٢٠٤-٧.
- ↑ Henry، Andrew F.؛ Jr، James F. Short (١٩٧٧). Suicide and homicide. New York: Arno Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٠٥-٠٩٥٧٣-٣.
- ↑ Harris، G؛ Hilton، N؛ Rice، M؛ Eke، A (ئازاری ٢٠٠٧). «Children killed by genetic parents versus stepparents☆». Evolution and Human Behavior. ٢٨ (2): ٨٥–٩٥. doi:١٠.١٠١٦/j.evolhumbehav.٢٠٠٦.٠٨.٠٠١.
- ↑ Daly، Martin؛ Wilson، Margo I. (تەممووزی ١٩٩٤). «Some differential attributes of lethal assaults on small children by stepfathers versus genetic fathers». Ethology and Sociobiology. ١٥ (4): ٢٠٧–٢١٧. doi:١٠.١٠١٦/٠١٦٢-٣٠٩٥(٩٤)٩٠٠١٤-٠.
- ↑ Daly، M؛ Wilson، M (٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨). «Evolutionary social psychology and family homicide». Science. ٢٤٢ (4878): ٥١٩–٥٢٤. Bibcode:١٩٨٨Sci...٢٤٢..٥١٩D. doi:١٠.١١٢٦/science.٣١٧٥٦٧٢. PMID ٣١٧٥٦٧٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Dutton, D.G. (2002). Personality dynamics of intimate abusiveness. Journal of Psychiatric Practive 8(4), pp. 216-228
- ↑ Daly، M؛ Wilson، M (٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨). «Evolutionary social psychology and family homicide». Science. ٢٤٢ (4878): ٥١٩–٥٢٤. Bibcode:١٩٨٨Sci...٢٤٢..٥١٩D. doi:١٠.١١٢٦/science.٣١٧٥٦٧٢. PMID ٣١٧٥٦٧٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Buss، D.M؛ Duntley، J.D. «Evolved Homicide Modules».
- ↑ Mize، K.D.؛ Shackelford، T.K.؛ Shackleford، V.A. (٢٠١١). «Younger women incur excess risk of uxoricide by stabbing and other hands-on killing methods». Personality and Individual Differences. ٥٠ (7): ١١٢٠–١١٢٥. doi:١٠.١٠١٦/j.paid.٢٠١١.٠١.٠٣٨.
- ↑ «Belief that honour killings are 'justified' still prevalent among Jordan's next generation, study shows | University of Cambridge». Cam.ac.uk. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.