کلۆریک ئەسید
Names | |
---|---|
Other names
Chloric(V) acid
| |
Except where otherwise noted, data are given for materials in their standard state (at 25 °C [77 °F], 100 kPa). | |
Infobox references | |
کلۆریک ئەسید ئۆکسۆئەسیدێکی کلۆرە. پێش پێکھاتەی خوێی کلۆراتە. ئەسیدێکی زۆر بەھێز و ھۆکاری ئۆکسید کردنە.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]کلۆریک ئەسید بە ھۆی خەسڵەتی بێ ھاورێژەییەوە (disproportionation) لە باری ترمۆداینامیکیەوە ناجێگرە.
کلۆریک ئەسید لە ناو ئاوی سارددا ھەتاکوو خەستی کەمتر لە ٣٠٪ جێگیرە.
گیراوەی ئاوی ئەم پیکھاتەیە بە خەستی ٤٠٪ لە ژێر چاودێری ورددا بە ھەڵم پێکرن لە فشاری کەمدا دروست دەبێ. ئەگەر خەستییەکەی لەمە زیاتر بێ، تێکدەشکێ بۆ وێنە بە تێکشکانی ئەم پێکھاتانە ساز دەبن:
- 8HClO3 → 4 HClO4 + 2 H2O + 2 Cl2 + 3 O2
- 3HClO3 → HClO4 + H2O + 2 ClO2
مەترسییەکان
[دەستکاری]کلۆریک ئەسید بە بۆنەی ھێزی زۆری بۆ ئۆکسید کردن دەتوانی زۆربەی ماددە ئەندامییەکان (ئۆرگانیک) بسووتێنێ.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]ئەم پێکھاتەیە لە تێکەڵکردنی سولفوریک ئەسید لەگەل باریوم کلۆرات بەرھەم دێ. لە ئاخردا باریۆم سولفات دەنیشێ و لا دەچێ.
Ba(ClO3)2 + H2SO4 → 2 HClO3 + BaSO4
رێگایێکی دیکە بۆ بەرھەمھێنانی، گەرمکردنی ھایپۆکلۆرس ئەسیدە کە کلۆریک ئەسید و ھایدرۆجین کلۆرایدی لێ ساز دەبێ.
- 3HClO → HClO3 + 2 HCl
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Chloric acid»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلۆریک ئەسید تێدایە. |