کتێبی ھەستێک لەپێناو مانەوەدا
لەوانەیە پێویست بکات ئەم وتارە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی شێواز. |
کتێبی: هەستێک لەپێناو مانەوەدا
نوسینی: احمد زیاد
نوسەر لەم کورتەڕۆمانەدا ، تێڕوانین و دیدگای خۆی بۆژیان دەنوسێتەوە ، باوەڕی وایە هەمووتاکێک لەجیهانی بیرکردنەوە کە بەجیهانی دووەم ناوی بردووە دەژێت...
هەرکاتێ مرۆڤ جیهانی دووەمی تەسک و بچوک بوو
لەبری ڕووناکی تاریکی و شومی دێنێتە دنیای یەکەم و ژیانەوە...
بەپێچەوانەوە لەئەگەری فروانی جیهانی بیرکردنەوەدا
مرۆڤ دەبێتە مایەی ئاسودەیی و تەنانەت ڕوناک کردنەوەی ژیانی خۆی و دەورووبەرەکەی
تێروانینی هەرتاکێک ، هەر باڵندەو ، گیاندارێک دەکرێ بۆژیان بەجۆرێکی جیاوازبێ
دەکرێ باڵندەیەک وابزانێ دایکی ، تەنها بۆخزمەتی ئەو دروستبووە ، یائەوەی وابیربکاتەوە باران بۆ نەهێشتنی تینوێتی و ڕزگاربوونی ئەو لەمردن هەیە ...
ئەمانەو چەندانی تریش دەکرێ بیرکردنەوەی باڵندەیەکبن
کەوایە هەموومان تێڕوانینمان جیاوازە
لەئەەری جیاوازیشمان ، مانای بوونمان دەسەلمێنین...
هەمووشمان خاوەنی هەست گەلێکین
کەهانی مانەوەمان دەداو
وامان لێدەکات لەپێناو ژیاندا بجەنگێین