کتێبی سەوز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Green Book کتێبی سەوز
Green Book poster.jpg
پۆستەری سینەمایی فیلمەکە
دەرھێنەرپیتەر فاڕێڵی
بەرھەمھێنەر
  • جیم بێرک
  • بڕایان ھەیس
  • پیتەر فارێلی
  • بیک ڤاڵیلۆنگا
  • چارلس وێسلەر
نووسەر
  • Nick Vallelonga
  • Brian Hayes Currie
  • Peter Farrelly
ئەکتەران
مۆسیقاکریس باوەڕس
وێنەگری سینەماییشان پۆرتەر
مۆنتاژپاتریک دۆن ڤیتۆ
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز[١]
ماوەی فیلم١٣٠ خولەک[٢]
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$۲۳ میلیۆن[٣]
داھات$٣٢٢٫٩ میلیۆن دۆلار[٤]

کتێبی سەوز (بە ئینگلیزی: Green Book) فیلمێکی ئەمریکی درامای ژیانامەیی کۆمیدیی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی پیتەر فرێلی. چیڕۆکی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێ بەڕێوە و باسی چیڕۆکی ھاوڕێیەکی ڕاستەقینە دەکات لەنێوان ھەریەک لە دۆن شیرلی (مەھێرشڵا ئاڵی) کەوا پیانۆژەنێکی جاز و کلاسیکە و فڕانک «تۆنی لیپ» ڤاڵیلۆنگا (ڤیگۆ مۆرتنسن)ی پاسەوانی تایبەتی شیرلی، کەوا بەرەو قوڵایی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی گەشت دەکەن کە ئەوکات زۆرترین ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڕەشپێستەکان تیادا دەکرا. فیلمەکە لە نووسینی فارێلی، بڕایان ھەیس، و کوڕەکەی ڤاڵیلۆنگا، نیک ڤاڵیلۆنگایە و سەرچاوەی لەو نامانەوە گرتووە کەوا کاتی خۆی لەنێوان دایکی و باوکی لەبارەی ئەم گەشتە ئاڵوگۆر کراوە.[٥] ناوی فیلمەکە لە ناوی کتێبێک وەرگیراوە بەناوی «کتێبی سەوزی تایبەت بە ڕێبەریکردنی ڕەشپێستەکان» لەنووسینی ڤیکتۆر ھیوگۆ گرین، کەوا کتێبێکی ڕێنیشاندەری نێوەندەکانی سەدەی ڕابردوو بوو تایبەت بە باسکردنی ئەو شوێنانەی کە ڕەشپێستەکان بۆیان ھەبوو سەردانی بکەن.

کتێبی سەوز لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە فیستیڤاڵی فیلمیی تۆرنتۆ پەخشکرا کە توانی خەڵاتی باشترین فیلم بە خواستی بینەر بباتەوە. دواتر فیلمەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کەوتە سینەماکانەوە و یونڤێرساڵ پیکچەرز کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کرد و داھاتی گەیشتە ٣٢٢ میلیۆن دۆلار. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی ڕۆڵگێرانەکەی ئاڵی و مۆرتنسنیان کرد، بەڵام بەشێکی ڕەخنەکان لە شێوازی نیشاندانی ڕەگەزپەرستی فیلمەکە و ڕاستی و درووستی ڕووداوەکان گیرابوو.

کتێبی سەوز توانی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆریش بەدەست بێنێت و لە ٩١ەمین مەڕاسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ئاکتەری پشتگیریکار بۆ ئاڵی بباتەوە. ھەروەھا توانی ھەریەک لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی میوزیکاڵ و کۆمیدی و پرۆدیوسەرس گیڵد بۆ باشترین فیلمی ساڵ بباتەوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vreview نەدراوە
  2. ^ "Green Book". Toronto International Film Festival. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی August 14, 2018 ھێنراوە. 
  3. ^ Siegel، Tatiana (November 13, 2018). "Making of 'Green Book': A Farrelly Brother Drops the Grossout Jokes for a Dramatic Road Trip in the 1960s Deep South". The Hollywood Reporter. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی November 15, 2018 ھێنراوە. 
  4. ^ "Green Book (2018) – Financial Information". The Numbers. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئابی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی July 28, 2019 ھێنراوە. 
  5. ^ Diamond، Anna (December 2018). "The True Story of the 'Green Book' Movie". Smithsonian.com. Smithsonian Magazine. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی December 2, 2018 ھێنراوە. 
  6. ^ "Mahershala Ali wins Best Supporting Actor Golden Globe for 'Green Book'". EW.com (بە زمانی ئینگلیزی). ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی January 17, 2019 ھێنراوە. 
  7. ^ "Mahershala Ali Wins First Golden Globe for 'Green Book'". The Hollywood Reporter (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی January 17, 2019 ھێنراوە.