کامپی نیوەمانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستبەسەرانی جەنگ لە کامپی نیوەمانگ
مزگەوتی ڤوندزۆرف
جەنگاوەرە ڕاهێنراوە سۆڤیەتە بە ئاین موسوڵمانەکان، ئەوانەی لە جەنگی سۆڤیەت-پۆڵۆنیدا هەڵهاتبوون بۆ ڕۆژهەڵاتی پڕوشیا، ئەڵمانیا، لە بەشداریرکردن لە مزگەوتی ڤوندزۆرف، سەرەتای ١٩٢٠ەکان.

کامپی نیوە مانگ (بە ئەڵمانی Halbmondlager) کامپێکی دەستبەسەرانی جەنگ بوو (ئەسیری شەڕ) لە ڤوندزۆرف (ئێستا بەشێکە لە زۆسن)، ئەڵمانیا نزیک بەرلین لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا.

کامپەکە نزیک ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ موسوڵمانی دەستبەسەری تێدابوو کە لە لایەنی هاوپەیمانانی جەنگی جیهانی یەکەمدا جەنگابوون. مەبەست لە دروستکردنی کامپەکە ئەوەبوو کەوا ڕابهێنرێن تا جیهاد بکەن دژی بەریتانیا و فەرەنسا. بەو مەبەستە، "دەستبەسەران تا ڕادەیەک لە ڕەفاهەتدا دەژیان و هەموو ئەوەی پێویستیان بێ بۆ ئەنجامدانی دینەکەیان بۆیان دابینکرابوو"، بەڕێوەبەری ئەم تاقی کردنەوەیە ماکس ڤۆن ئۆپنهایم بوو.[١][٢]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فلۆرانس ۆتەرز، ڕۆژنامەی تەلیگراف. 10ی ئابی 2014. بەستەر.
  2. ^ جۆن لویس-ستێمپڵ، ڕۆژنامەی ئیکسپرێس، 12ی ئۆکتۆبەری 2014. بەستەر.