کارپێکردنەکانی زانستی پەرەسەندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ژینناسی پەرەسەندن و بە تایبەتی تێگەیشتن لە چۆنیەتی پەرەسەندنی زیندەوەران لەرێی بژاردەی سروشتییەوە، بریتتیە لە بەشێکی زانست کە چەندین کارپێکردن و سوودی کرداریی ھەیە.[١][٢] زۆرجار کەسانی باوەڕدار بە بیردۆزی دروستکردن و کەسانی ئایینی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بیردۆزی پەرەسەندن ھیچ سوود و کارپێکردنێکی کرداریی نییە بەڵام ئەم بانگەشەیە لەلایەن زاناکانەوە ڕەت کراوەتەوە.[٣]

ژینناسی بەرفراون[دەستکاری]

شێوازی ژینناسی پەرەسەندن کلیلی زۆرینەی لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکانن لە ژینناسی دا کە مەرج نییە ئەو لێکۆڵینەوانە بە ڕاستەوخۆیی لەسەر پەرەسەندن کاربکەن و ئەم دیاردەیە زۆر بە تایبەتی لە ژینناسی زیندەوەرە بچووکەکان و ژینگەزانی دا بەرچاوە. بۆ نموونە، بیرکردنەوە و شێوازی پەرەسەندنانە کلیل و بناغەیە بۆ بیردۆزی مێژووی ژیان، ڕوونکردنەوەی جینەکان و کارەکانیان بە شێوەیەکی سەرەکی بەندە لەسەر بەراورد کردن کە ئەمە خۆی لە خۆی دا شێوازێکی لێکۆڵینەوەی زانستی پەرەسەندنە و بواری گەشەکردنی ژینناسی پەرەسەندن ھەڵدەستێت بە لێکۆڵینەوەی چۆنیەتی کارکردنی ڕێکارەکانی گەشەکردن لەڕێی بەکارھێنانی ڕێگای بەراورد بۆ دیاریکردنی چۆنیەتی پەرەسەندنیان.

ھەڵبژاردەی دەستکرد[دەستکاری]

کارپێکردنێکی گەورە و گرنگی تەکنەلۆژیای پەرەسەندن ھەڵبژاردەی دەستکردە کە بریتییە لە ھەڵبژاردنێکی مەبەستدار بۆ چەند خەسڵەتێکی دیاریکراو لە کۆمەڵەیەکی زیندەوەران دا. مرۆڤ بە درێژای ھەزرەھا ساڵ ھەڵبژرادەی دەستکردی بەکارھێناوە لە ماڵی کردن ڕووەک و گیانداران دا.[٤] لەم سەردەمەدا، ئەم جۆرە ھەڵبژاردەیە بۆتە بەشێکی بنیچینەیی لە ئەندازەی جینەکان و «ھەڵبژاردەی دەستنیشانکراو» وەک جینەکانی (بەرھەڵستکەری دژە بەکتریا - Antibiotic Resistance) بەکاردێن بۆ سەرلێشێواندنی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA) لە ژینناسی خانەیی دا. بەھەمان شێوە دەکرێت لەڕێی کردەی دووبارەبۆوەی بازدان و ھەڵبژاردەوە پەرە بە پرۆتینەکان بدرێت ببنە خاوەنی خەسڵەتی دیاریکراو لەڕێی کردارێکەوە کە بە (پەرەسەندنی ئاراستەکراو) ناسراوە، بۆ نموونە ئەنزیمە دەستکاریکراوەکان و دژەتەنە نوێیەکان.[٥]

پزیشکی[دەستکاری]

تێگەیشتن لەو گۆرانکارییانەی لە ماوەی پەرەسەندنی زیندەوەرەکەدا ڕوویداوە دەکرێت ببێتە ھۆی ئاشکراکردنی ئەو جیینانەی پێویستە بۆ دروستکردنی بەشەکانی جەستە و ئەو جیینانەی بەشدارن لە نەخۆشییەکانی نارێکی جیینیی لە مرۆڤ دا.[٦] بۆ نموونە، ماسی تێترای مەکسیکی (کە بە ماسی ئەشکەوتی نابیناش ناسراوە) جۆرێکە لە ماسییە ئەشکەوتییە بێ رەنگەکان کە لە ماوەی پەرەسەندن دا توانای بینینی لەدەستداوە بەڵام لەڕێی زاوزێ کردن پێیان لەگەڵ کۆمەڵەکانی تردا بۆتە ھۆی ھاتنەکایەی نەوەیەکی نوێ کە خاوەنی توانای بینینن و چاوێکی کارکردوون و بەھەمان شێوە کۆمەڵەکانی دی لە ماسی تێترای مەکسیکی بوونەتە خاوەنی چەند خەسڵەتێکی تر کە لە ئەشکەوتەکانی دیکەدا پەرەیانسەندووە.[٧] ئەم دیاردەیە بووە ھۆی دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ئەو جینانەی پێویستن بۆ بینین و ڕەنگ وەک جیینە بلوورییەکان (Crystalline) و وەرگری مێلانۆکۆرتین ١ (Melanocortin 1 Receptor - MC1R).[٨] ھەروەھا، نەبوونی خرۆکە سوورەکانی خوێن لە ماسی (سەھۆڵ بەندی جەمسەری باشور - Antarctic Icefish) دا و بەرواردکردنی جیینەکانی بە یەکێک لە جۆرە نزیکەکانی خۆی بە ناوی (ماسییەسمێڵەی جەمسەری باشور) بووە ھۆی دەستنیشانکردنی ئەو جیینانەی پێویستن بۆ دروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێن لەو جۆرە ماسییانەدا.[٩]

زانستی کۆمپیوتەر[دەستکاری]

ھەرچۆن پەرەسەندن دەکرێت ڕێکار و تۆڕی لەبارکراوی ئاست بەرز بھێنێتە کایەوە بەھەمان شێوە چەندین کارپێکردن لە زانستی کۆمپیوتەریش دا ھەیە. لێکچواندنە ئەلکترۆنییەکانی (Simulation) پەرەسەندن لەڕێگەی بەکارھێنانی لۆگاریتمە پەرەسەندنەکان و ژیانی دەستکرد لە ساڵی ١٩٦٠کانەوە لەلایەن کار و لێکۆڵینەوەکانی زانا (نیڵز ئاڵ بارسێڵی - Nils Aall Barricelli)ەوە دەستی پێکرد و لەلایەن زانا (ئەلێکس فرەیزەر - Alex Fraser) بەردەوامی پێدرا کە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی لەسەر ھەڵبژاردەی دەستکرد بڵاوکردەوە.[١٠] پەرەسەندنی دەستکرد لەلایەن کارەکانی (ئینگۆ ڕێچینبێرگ) وەک ڕێگایەکی لەبارکراوی فراوان ناسێنرا لە ١٩٦٠کان و سەرەتای ١٩٧٠کان کە ھەڵدەستا بە بەکارھێنانی نەخشەسازییەکانی پەرەسەندن بۆ شیکارکردنی پرسیار و ئاستەنگە ئەلۆزەکانی ئەندازیاری.[١١] لەگەڵ زیادبوونی بایەخە ئەکادیمییەکان و زیادبوونی ھێز و توانای کۆمپیوتەرەکان ڕێگەیان خۆشدەکرد بۆ کارپێکردنە کردارییەکان و پەرەسەندنی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەشێوەیەکی خودکاری.[١٢] لەم سەردەمەدا لۆگاریتمە پەرەسەندووەکان بەکاردێن بۆ شیکارکردنی پرسیارە فرە ڕەھەندییەکان کە بەشێوەیەکی کارامەتر کاردەکەن بە بەراورد بەو بەرنامانەی لەلایەن مرۆڤەوە دارێژراون.[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bull JJ; Wichman HA (2001). "Applied evolution". Annu Rev Ecol Syst. 32: 183–217. doi:10.1146/annurev.ecolsys.32.081501.114020.
  2. ^ Mindell, DP (2007). The Evolving World: Evolution in Everyday Life. Cambridge, MA: Harvard University Press. p. 341. ISBN 978-0-674-02558-5.
  3. ^ "Claim CA215: The theory of evolution is useless, without practical application". Retrieved 26 June 2017.
  4. ^ Doebley JF; Gaut BS; Smith BD (2006). "The molecular genetics of crop domestication". Cell. 127 (7): 1309–21. doi:10.1016/j.cell.2006.12.006. PMID 17190597.
  5. ^ Jäckel C; Kast P; Hilvert D (2008). "Protein design by directed evolution". Annu Rev Biophys. 37: 153–73. doi:10.1146/annurev.biophys.37.032807.125832. PMID 18573077.
  6. ^ Maher B. (2009). "Evolution: Biology's next top model?". Nature. 458 (7239): 695–8. doi:10.1038/458695a. PMID 19360058.
  7. ^ Borowsky R (2008). "Restoring sight in blind cavefish". Curr. Biol. 18 (1): R23–4. doi:10.1016/j.cub.2007.11.023. PMID 18177707.
  8. ^ Gross JB; Borowsky R; Tabin CJ (2009). "A novel role for Mc1r in the parallel evolution of depigmentation in independent populations of the cavefish Astyanax mexicanus". PLoS Genet. 5 (1): e1000326. doi:10.1371/journal.pgen.1000326. PMC 2603666. PMID 19119422.
  9. ^ Yergeau DA; Cornell CN; Parker SK; Zhou Y; Detrich HW (2005). "bloodthirsty, an RBCC/TRIM gene required for erythropoiesis in zebrafish". Dev. Biol. 283 (1): 97–112. doi:10.1016/j.ydbio.2005.04.006. PMID 15890331.
  10. ^ Fraser AS (1958). "Monte Carlo analyses of genetic models". Nature. 181 (4603): 208–9. Bibcode:1958Natur.181..208F. doi:10.1038/181208a0. PMID 13504138.
  11. ^ Rechenberg, Ingo (1973). Evolutionsstrategie – Optimierung technischer Systeme nach Prinzipien der biologischen Evolution (PhD thesis) (بە ئەڵمانی). Fromman-Holzboog.
  12. ^ Holland, John H. (1975). Adaptation in Natural and Artificial Systems. University of Michigan Press. ISBN 0-262-58111-6. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  13. ^ Jamshidi M (2003). "Tools for intelligent control: fuzzy controllers, neural networks and genetic algorithms". Philosophical Transactions of the Royal Society A. 361 (1809): 1781–808. Bibcode:2003RSPTA.361.1781J. doi:10.1098/rsta.2003.1225. PMID 12952685.