کاراکالا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاراکالا ( ١٨٨ی زایینی - ٨ی نیسانی ٢١٧ی زایینی) ئیمپراتۆرێکی ڕۆمانی بوو و لە ساڵی ٢١١>ی زایینی تا ٢١٧ی زایینی فەرمانڕەوایەتیی کردووە. [١] [٢] [٣] لە بنەچەیەکی پونیکی لە لای باوکییەوە بە ناوی سێپتیمیۆس سیڤێرس و بنەچەیەیەکی عەرەبی-سووری [٤] [٥] لە لای دایکییەوە بە ناوی جولیا دۆمنا، کچە بەڕێزە بەناوبانگەکەی شاری ھۆمس لە ویلایەتی ڕۆمانی سوریا کە کاریگەری خۆی لە ھێز و دەسەڵات لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانیدا ھەبووە، کارکالا لە شاری لوگدنوم (لیۆن، فەرەنسای ئێستا) لەدایکبووە و بە لوسیۆس سێپتیمیۆس باسیانۆس ناونراوە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ مارکوس ئۆریلیۆس ئەنتۆنیۆس ئۆگستۆس بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەر بە بنەماڵەی مارکوس ئۆریلیۆس.

کوڕە گەورەکەی سێپتیمیۆس سیڤێرس بوو، کاراکالاش یەکێک بوو لە دیارترین ئیمپراتۆرەکانی ڕۆما کە کاریگەری کۆمەڵایەتی گرنگیان بەجێھێشتبوو، فەرمانڕەوایەتییەکەی جێگەی سەرنج بوو بەھۆی ئەم دەستکەوتانەی خوارەوە:

  • لە ساڵی (٢١٢ی زایینی) فەرمانی بەناوبانگی (کاراکالا)ی دەرکرد کە کاراکالا ڕەگەزنامەی ڕۆمانی بەخشی بە خەڵکی ئازاد لە سەرتاسەری ئیمپراتۆریەتی ڕۆم بە مەبەستی زۆرکردنی باج، بەپێی ئەو فەرمانە ھەموو دانیشتوانی ئیمپراتۆریەتەکەی یەکسان کرد، ملکەچی یەک یاسا لە چوارچێوەی ئەو ئازادی و مافە سەرەتاییانەی کە پێیان دراوە.
  • دابەزینی بەھای دراوی زیو بە ڕێژەی ٢٥٪ بە مەبەستی پێدانی مووچە بۆ مووچەخۆران.
  • دروستکردنی گەرماوە گەورەکان لە دەرەوەی ڕۆما، کە بە گەرماوەکانی کاراکالا ناسراوە، کە کاریگەرییەکانی تا ئەمڕۆش بوونی ھەیە، کە بە ڕووبەرێکی (١١) ھێکتار درێژدەبێتەوە، و ھەزار و شەش سەد سەردانکەری لەخۆدەگرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "معلومات عن کاراکلا علی موقع ta.sandrart.net". ta.sandrart.net.
  2. ^ "معلومات عن کاراکلا علی موقع aleph.nkp.cz". aleph.nkp.cz.
  3. ^ "معلومات عن کاراکلا علی موقع id.loc.gov". id.loc.gov.
  4. ^ " Julia Domna's role as Severus's wife and Caracalla's mother made her the key Arab matriarch of the Severi dynasty." Suad Joseph; Zeina Zaatari (2022). Routledge Handbook on Women in the Middle East (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. ISBN 9781351676434.
  5. ^ " The emperor Septimius Severus married an Arab from Emessa, Julia Domna " Maxime Rodinson (1981). The Arabs (بە ئینگلیزی). University of Chicago Press. ISBN 9780226723563. Archived from the original on 2022-02-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]