کاتە سەختەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاتە سەختەکان:بە( ئینگلیزی Hard Times) دەیەمین ڕۆمانی چاڵرز دیکنزە کە باس لە ئەم سەردەمەی خۆی دەکات لە کۆمەڵگەی ئینگلیزیدا وە بە کاتە سەختەکان دەیناسێنێت . بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٤ چاپکراوە، کتێبەکە باس لە کۆمەڵگەی ئینگلیزی دەکات و رەخنە لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو سەردەمە دەگرێت.

کاتە سەختەکان
چارڵز دیکنز نوسەری بەناوبانگی ئینگلیزو نوسەری ڕۆمانی کاتە سەختەکان

کاتەسەختەکان لە چەند ڕوویەکەوە جیاوازە لە ڕۆمانەکانی تری دیکنز، چونکە یەکێکە لە کورتترین ڕۆمانەکانی، بە پێچەوانەی هەموو ڕۆمانەکانی دیکەی جگە لە یەکێکیان ، نە پێشەکییەکی هەیە و نە وێناکردنیشی هەیە. جگە لەوەش تاکە ڕۆمانی چاڵڕزە کە دیمەنەکانی لە لەندەن دانەنراوە.لەبری ئەوە چیرۆکەکە لە شاری کۆکتاونی پیشەسازی سەردەمی ڤیکتۆریادا جێگیرکراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکنز بۆ نووسینی کاتە سەختەکان ئەوە بوو کە فرۆشی کتێبەکانیتری کەم بوو کاتە سەختەکانی بڵاوکردەوە بەهیوای ڕۆمانەکە بە قیست زیاتر تیراژی بەرزبێت وە لە ڕاستیدا ڕۆمانەکە داهاتێکی باشی کۆکردەوە. لە دوای بڵاوبوونەوەیەوە وەڵامێکی هەمەجۆری لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت. ڕەخنەگرانی وەک جۆرج بێرنارد شاو و تۆماس ماکاولی بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر مامەڵەی دیکنز لەگەڵ ڕەشبینییەکەی دوای شۆڕشی پیشەسازی سەبارەت بە دابەشبوونی نێوان خاوەن موڵکەکان و سەرمایەدارەکان و کرێکارانی کەم نرخ لە سەردەمی ڤیکتۆریادا.[١][٢]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

ڕۆمانەکە وەک زنجیرەیەک بەدوایەکداهاتوو بڵاوکراییەوە لە هەفتانەی دیکنز بە ناوی "Household Words هاوسهۆڵد وێردس ".بەرزی فرۆشی ڕۆمانەکە هاندەرێکی باش بوو بۆ دیکنز کە بریاربدات سێ بەشیتریش لە ڕۆمانەکە بڵاوبکاتەوە، چاڵڕز دیکنز بەشێوەیەکی خێرا ڕۆمانی کاتە سەختەکانی بڵاوکردەوە . ڕۆمانەکە وە زنجیرەیەک لە نێوان ١ی نیسان تا ١٢ی ئابی ١٨٥٤بڵاوکرایەوە ،وە فرۆشێکی باشیشی هەبوو.

کارەکتەرەکان[دەستکاری]

١-بەڕێزتۆماس گرادگریند سەرپەرشتیاری قوتابخانەی کۆکتاونە، دەوڵەمەند و پیاوسالاری کۆکتاونە.خاوەن دوو منداڵە کە کچ و کوڕێکن کچەکەی بەناوی لویزایا کە تەمەنی ١٦ ساڵ وە تۆماثی کوڕی کەی کە تەمەنی ١٤ ساڵە . بەڕێز گرادگرایند بە کارەکتەڕێکی خراپ دادەنرێ چونکە دەیهەوێت منداڵەکانی و خوێندکارەکانی تەنها فێری یەک لایەنی ژیان بکات کە ئەویش ( ڕاستیەکانە) وە ڕەخنە لایەنەکانی وە خەیاڵ ، هەستکردن، بەزەی دەگڕێت. [٣]


٢-بەڕێز باوندەربی هاوکارێکی بازرگانی بەڕێز گرادگریندە. هەموو کاتێک شانازی بە وەدەکات کە پیاوێکی خۆدروستکەرە ، زۆرێک لە کارەکتەرە ناوەندییەکانی دیکەی ڕۆمانەکە بەکاردەهێنێت. لە بنەچەیەکی زەلیەوە یاخود هەژاریەوە بەرەو پێگەیەکی دەسەڵات و سامان بەرزبووەتەوە (هەرچەندە ئەوەندە هەژار نە بووە کە بانگەشەی بۆ دەکات). هاوسەرگیری لەگەڵ لویزا کچەکەی کاک گرادگریند دەکات کە نزیکەی ٣٠ ساڵ لە خۆی بچووکترە، لە هاوسەرگیرییەکی بێ خۆشەویستیدا. باوندەربای بێبەزەیی و پلانداڕێژەرە لە کۆتاییدا ئاشکرا دەبێت کە درۆزن و ساختەکارە.

٣-لویزا گرادگریند، (دواتر لویزا بۆندەربی)، گەورەترین منداڵی بنەماڵەی گرادگریندە. فێری ئەوە کراوە هەستەکانی سەرکوت بکات و بەزەحمەت بە ڕوونی بیڕورای خۆی دەرببڕێت.

٤-سیسی جوپ یاخود سیسیلیا جوپ کچێکی سێرکە لە سێرکەکەی سلیری، هەروەها خوێندکاری پۆلی تۆماس گرادگریندە. سیسی کۆمەڵێک بەها و بیروباوەڕی تایبەتی خۆی هەیە کە وا دەکات لە ماڵی گرادگرینددا ناپەسند دەربکەوێت. لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا، کاتێک فەلسەفەی گرادگریندەکان کە تەنیا پابەندبوون بە ڕاستییەکانەوە لە ڕووی ئایینییەوە، دەشکێت، سیسی ئەو کارەکتەرەیە کە فێری ژیانیان دەکات.سیسی جوپ بۆ یەکەمجار وەک کچە ژمارە بیست لە پۆلی گرادگریند بە خوێنەران دەناسێنرێت. ئەو خەبات دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ پشتبەستنی زۆری گرادگریند بە خوێندنەوەی ڕاستییەکان بگونجێت و هەر بۆیەش وەک شایستەی قوتابخانەکە سەیر دەکرێت. هەروەها سیسی نوێنەری داهێنان و سەرسوڕمانە بەهۆی پێشینەی سێرکەکەیەوە و ئەوانە شتگەلێک بوون کە منداڵانی گرادگریند ڕێگەیان پێنەدەدرا بەشدارییان تێدا بکەن. بە هاندانی باوندەربی، بەڕێز گرادگریند دەچێت بۆ ئەوەی باوکی سیسی ئاگادار بکاتەوە کە چیتر ناتوانێت بەشداری بکات قوتابخانەکەی.


٥-تۆماس (تۆم) گرادگریند کوڕە گەورە و منداڵی دووەمی خێزانی گرادگریندەکانە. سەرەتا توڕە و ناڕەزایی دەربڕین لە خوێندنی سوودمەندی باوکی، تۆم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ لویزا خوشکەکەیدا هەیە. لە بانکی باوندەربی کاردەکات (کە دواتر دزی لێدەکات)، و ڕوو لە قومارکردن و خواردنەوە دەکات. لویزا هەرگیز لە خۆشویستنی تۆم نەوەستاوە و یارمەتی سیسی و کاک گرادگریند دەدات بۆ ڕزگارکردنی براکەی لە دەستگیرکردن.

٦-ستیڤن بلاکپوڵ ستیڤن بلاکپوول کرێکاری یەکێک لە میڵەکانی باوندەربییە. ژنێکی سەرخۆشی هەیە کە چیتر لەگەڵیدا ناژی بەڵام جارجارە دەردەکەوێت. پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ ڕەچەڵ دروست دەکات کە هاوکارە و ئارەزووی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات. دوای ناکۆکی لەگەڵ باوندەربی، لە کارەکەی لە کارگەکانی کۆکتاون دوورخرایەوە و بەهۆی ئەوەی هاوکارەکانی پێشووی خۆی لێی دوور دەخستەوە، ناچار دەبێت لە شوێنێکی دیکەدا بەدوای کاردا بگەڕێت. لەکاتێکدا لە کۆکتاون ئامادەنەبووە، بە هەڵە تۆمەتبارە بە دزینی بانکی باوندەربی. لە ڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ ئەوەی خۆی ڕەوا بکات، دەکەوێتە خوارەوە لە شەفتێکی مین. ڕزگار دەکرێت بەڵام بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدەدات.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "Hard Times (novel)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-06, retrieved 2023-12-10
  2. ^ "Hard Times (novel)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-06, retrieved 2023-12-10
  3. ^ "Hard Times (novel)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-09-06, retrieved 2023-12-10