بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤەژینبوکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڤەژین بوکسەوە ڕەوانە کراوە)

ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەرێتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ١٤٧ کتێبی ٩٦ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]

پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.

ئامانجەکان

[دەستکاری]

ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]

  • دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
  • بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
  • دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «سەبارەت بە پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «بەشداربووانی پرۆژەی ڤەژینبوکس». لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]