ڤەر
Jump to navigation
Jump to search
لە دینی زەردەشتیدا ڤەر یا ئەزموونی ئیزەدی شێوازێکی قەزایی بوو لە دادگا بۆ دیاریکردنی گوناھباری یان بێگوناھیی کەسی تۆمەتبار لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی بە ئەزموونگەلی ناخۆش و ئاوێتەی ئێش و ژاندا. ڤەر دوو جۆر بووە: گەرم و سارد. لە ڤەری گەرمدا تۆمەتبار دەبوو بە ئاگردا تێپەڕێ یا خۆی بخاتە ناو ئاو یان ڕۆنی کوڵھاتوو و ساغ بێتە دەرەوە تا بیگوناھیی خۆی بسەلمێنێ. لە ڤەری ساردیشدا ژەھریان دەرخواردی دەدا یا سەریان دەکردە ژێر ئاو.[١][٢][٣]
ڤەر لە نێوان مەسیحییەکانی ئەورووپاشدا برەوی بووە و «تاقیکردنەوە بە ئەشکەنجە»یان پێ وتووە. ھەتا ساڵی ۱۲۱۵ کە پاپای سەردەم دژی ئەم شێوە تاقیکردنەوەیە فتوای دا و ئیتر بەرەبەرە تا سەدەکانی چواردە و پازدە بنبڕ بوو.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ رمضان ماهی, سمیه; فدوی, سیدمحمد; بلخاری, حسن (2011-03-21). "تجلی آیین ور در نگاره گذر سیاوش از آتش". نشریه هنرهای زیبا- هنرهای تجسمی. 2 (41): 53–62. ISSN 2228-6039.
- ^ وزیری, سعید (1375-02-01). "ور، ورنگه". رشد معلم (بە فارسی). 118 (14): 54–55. Check date values in:
|date=
(help) - ^ ئ ا زاویه, سعید; صافیتبار, آمنه (1392-01-04). "بررسی آیین های اساطیری «داوری ایزدی» در ایران باستان". ادبیات عرفانی و اسطوره شناختی (بە فارسی). 30 (9): 64–83. Check date values in:
|date=
(help)
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤەر تێدایە. |