ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان
ڕواڵەت
(لە ڤارەوە ڕەوانە کراوە)
ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان یان ڤار (بە ئینگلیزی: video assistant referee (VAR)) بەکارهێنانی ڤیدیۆی دووبارەکەرەوەیە بۆ پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. بەکارهێنانی ئەم ڤیدیۆیە نەبۆتە یاسایەک بۆ یاری تۆپی پێ بەڵام لەچەند پاڵەوانییەتییەک بەکارهاتووە.
پێداچوونەوەکان
[دەستکاری]ئەو بڕیارانەی کە پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت لەڕێگای دووبارە سەیرکردنەوەی ڤیدیۆیەکە لەلایەن پۆلێ لەناوبژیوانانی دەرەوەی گۆڕەپانی یاریگا.
- درووستی گۆڵ، پێداچوونەوە دەکرێت کە هیچ فاوڵێک و ئۆفسایدێک و هۆکارێک نەبێت بۆ ڕەتکردنەوەی گۆڵەکە.
- گیرانی پەناڵتی (لێدانی سزا).
- کارتی سوور (دووەم کارتی زەرد کەدەبێتە سوور ئەوەیان پێداچوونەوەی بۆناکرێت).
- ناسینەوەی ئەو کەسەی کە فاوڵی کردووە (لەهەندێ بار ناوبژیوان لەشوێنی فاوڵ دوورە و بەدرووستی نازانێت کامە یاریزان فاوڵی ئەنجامداوە. هەربۆیەش پێداچوونەوە دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو یاریزانەی کە فاوڵەکەی کردووە بۆئەوەی کارتی زەردی پێبدرێت).
ڕەخنەگرتن
[دەستکاری]لەدوای یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یانەکان، هەریەکە لە زینەدین زیدان وە لوکا مۆدریچ ڕەخنەیان لەم تەکنەلۆژیایە گرت و بە سەرلێشێوان وەسفییانکرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فیفا / 'ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان / دوایین گۆڕانکاری ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان تێدایە. |