ژێرماوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماوسه سەرەتاییەکان پێویستییان به ژێرماوس نەبوو.ئەوان دوو دەنک چەرخیان له ژێری خۆیاندا هەبوو که تا رادەیێک له سەر هەموو شتێک دەگەڕان.بەڵام ماوسەکانی له دوای ئەوان، که له سەرەتاوه گۆیەکی ویرەییان له ژێر خۆیانەوه هەبوو، بۆ کارکردنی باشتر پێویستیان به ژێرماوس هەبوو. ژێرماوس زۆرتر له گەڵ ماوسه مێکانیکیەکاندا بەکار دەهێنرێت.بایسیشی ئەوەیه که گۆی ژێرەکەیان بۆ کارکردی باشتر پێویستی به لێکخشانی شیاو هەیه، بەڵام ئەم لێکخشانه زۆرتر له لایەن رووی زۆربەی مێزگەلێک که ماوس له سەر ئەوانەدا هەڵسوکەوت دەکات دابین ناکرێت. له گەڵ بوونی ئەوەوه که زۆربەی ماوسه نووری و لەیزێریەکان پێویستییان به ژێرماوس نییه، هەندێک له بەکارهێنەرەکان بۆ ئاسانکاری زۆرتر یان لەرزانی کەمتری نیشاندەر، ژێرماوس بەکار دێنن. هەندێک له ماوسه لەیزێری و نووریەکان زۆرتر له گەڵ رووگەلی رووتەنک یان بریقەدەردا کێشەیان هەیه.له بەکارهێنانەکانیتری ژێرماوس دەتوانین به خاڵگەلێک ئاماژه بکەین که کاتێک ترس له ئەوه هەبێت که مێز تووشی کڕ یان نوقسانییەک ببێت و یان کاتێ که نەخشەکانی سەر رووی مێز بایسی جوڵەجوڵی وردی ماوس ببن.

پێ ماوس[دەستکاری]

پێ ماوس یان به ئینگلیزی Foot covers یان foot-pads، ئامێرێکه بەلاستیکی به لێکخشانی کەمەوه که ماوس له سەر ئەوه دەگلێتەوه. هەندێک له بەرهەمه بەکەڵکترەکانی، له تێفلۆن بۆ کەم کردنی زۆرتری لێکخشان بە کار دەبردرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]