ژیان خەونێکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانیۆمەنتێک کە بۆ کاڵدێرۆن لە مادریددا دروست کراوە

ژیان خەونێکە (بە ئیسپانی: La vida es sueño) بەناوبانگترین شانۆنامەی نووسراوی پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا شانۆنووسی ئیسپانییە کە لە ساڵی ١٦٣٥دا نووسراوە. لە ئەم شانۆیەدا ئاماژە بێ بنیات بوونی ژیانی دنیایی دەکرێت و ژیان وەکوو خەونێک وەسف دەکرێ.

ناوەرۆک[دەستکاری]

لە ئەم شانۆیەدا ناوەرۆکە کۆنەکانی خۆشەویستی و شەرەف دەخرێنە لاوە و مەسەلەیەکی تەقریبەن ڕۆژھەڵاتی دێتە سەر تەختەی شانۆوە: ئەوەی کە گۆڕانکارییەکان و سەرکەوتنەکانی ژیان تا چ ڕادەیەک ڕاستین و دەمێننەوە؟ یان ئەوەی کە ئایا ئەمانە خەیاڵ و فریوێکن کە وەک پەردەیەک ڕاستیی بنەمایی و ئەبەدی دەشارنەوە؟

چیرۆک[دەستکاری]

لە ئەم شانۆیەدا باسیلیوس، پاشای پۆڵەندا، کوڕە تازە لەدایکبووەکەی دەکاتە زیندان. چونکە تالیعبینەکانی لەڕووی ئەستێرەکانەوە ئەوەیان پێش بینی کردوە کە کوڕەکە دژبە باوکی ھەڵدەستێتەوە. کوڕەکەی کە ناوی سیگیسمۆندە لە ناو کۆت و زنجیردا لەگەڵ گیان لەبەرە جەنگەڵییەکاندا پەروەردە دەکرێ و کاتێک کە گەورە دەبێ و دەبێ بە پیاو لە ھەموو جانەوەرەکان دڕندەترە. پاشاکە لە پیریدا دڵی نەرمتر دەبێت و کوڕەکەی بانگ دەکاتەوە کە لە حکوومەتدا بەشداری بکا؛ بەڵام سیگیسمۆند کە بۆ حکوومەت کردن پەروەردە نەکراوە، وەھا بە توندو تیژییەکی بێعەقڵانەوە حکوومەت دەکا کە مەجبوور دەبن دەری بکەن. کاتێک کە ھۆشی دێتەوە بە خۆیدا، دەزانێ بە خۆی کە لە غارێکدا لە دارستانەکەی خۆیدا لە ناو کۆت و زنجیرەکەی جاراندایە. پێی دەگوترێ کە پاشایەتییەکەی خەوێکی پەرۆش بووە و ئەویش بڕوا دەکات. دوایی بەھۆی گۆڕانکارییەکی دیکەوە کە بەسەر سیگیسمۆنددا دێ، کوڕەکە لە ئەو وەحشیگەرییە ڕزگاری دەبێ و عەقڵی دێتەوە سەرخۆی؛ کاتێک کە شۆڕشێک ڕێ دەکەوێ و ئەو دەکەن بە پاشا، دەبێ بە پاشایەکی باش و خاکی، چونکە دەزانێ کە ئەم سەرکەوتنەش دیسان خەوێکە.

وەرگێڕان[دەستکاری]

ئەم شانۆیە لە سەدەی نۆزدەھەمدا بە دەستی دێنیس فلۆرانس وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 350– 400, World Library, Inc. , USA.