ڕەچەڵەکناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەچەڵەکناسی یان ئیتنۆلۆژی، لقە زانستێکە لە لقە زانستەکانی مرۆڤناسی، ئەسڵی ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ وشەیەکی کۆنی یۆنانی: ئیتنۆس(Ethnos)واتە ڕەچەڵەکی گەلان و میللەتان. ئەم زانستەش بێگومان لە مرۆڤ دەکۆڵێتەوە بەڵام لە نێو تایبەتمەندییەکانی گەل و و سولالەی خۆیدا؛ کەواتە ئەم زناستە لە مرۆڤ دەکۆڵێتەوە لە پەیوەستیدا بە ڕەچەڵەکی ئیتنی و نەتەوەییەوە. هەروەها ئەم زانستە لە سەرهەڵدانی نەژاد و ڕەچەڵەکەکانی مرۆڤایەتی و لە یەکەمین ئەسڵی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە، دیسان لە تایبەتمەندییە زمانەوانی و کولتووری و نەژادییەکانی گەلان دەکۆڵێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

ئەحمەد ئەسوەد، نەوزاد(٢٠١٥)، فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان، دەزگای ناوەندی غەزەڵنووس.