ڕەجەب ئیڤیدیک ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەجەب ئیڤیدیک ٤
سەرناوRecep İvedik 4
پاشکۆڕەجەب ئیڤیدیک ٣
لەدوای ئەوڕەجەب ئیڤیدیک ٥
چەشنفیلمی کۆمێدی
وڵاتی بنەڕەتتورکیا
زمانی سەرەکیتورکی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤
دەرھێنەرTogan Gökbakar
سیناریۆنووسشاھان گۆکباکار
ئەکتەرانشاھان گۆکباکار
ئێدیتەرErkan Özekan
دابەشکەرنێتفلیکس
شوێنی گێڕانەوەماڵدیڤ
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
کەسایەتییەکانRecep İvedik
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12

ڕەجەب ئیڤیدیک ٤ (بە تورکی: Recep İvedic 4) فیلمێکی کۆمیدی تورکییە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دەرھێنانی تۆگان گۆکبەکر و شاھان گۆکبەکر ڕۆڵی سەرەکی ڕەجەب تێدا دەگێڕێت.[١]

ڕەجەب ڕاھێنەری تۆپی پێی منداڵانی گەڕەکەکە. ڕەجەب ھەر لە منداڵییەوە لەو گەڕەکەدا یاری تۆپی پێی دەکرد، بەو پێیەی گەڕەکەکەیان بە ناوچەیەکی بێبەش دادەنرا، ڕەجەب بڕیاریدا ھەوڵی باشترکردنی ئەم گەڕەکە بدات. دوا بڕیاری خۆی دا، چونکە دەیزانی منداڵان زۆر حەزیان لە تۆپی پێیە. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

بڕیاریدا یاریگاکانی تۆپی پێ بکڕێت لەم ناوچە بێبەشە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە تێچووی کڕینی ئەو یاریگایانە زۆر زۆرە و ڕەجەب توانای کڕینی نییە. ڕەجەب دوای ھەوڵێکی بێئەنجام، داوای قەرز لە بانک دەکات، بەڵام شکست دەھێنێت.

دوابەدوای ئەم سەرگەرمیانە، ڕەجەب بە ھەڵە ڕیکلامێک بۆ پێشبڕکێیەک لە دوورگەیەکی نەناسراو بە بەھای ٥٠٠ ھەزار لیرەی تورکی لە تەلەڤیزیۆنەکاندا دەکەوێت. سەرەتا ڕازی نابێت بچێتە ئەو دوورگەیە، بەڵام لە کۆتاییدا ڕازی دەبێت و بەشداری پێشبڕکێکە دەکات، سەرەتا شتی باش بەسەر ڕەجەبدا نایەت و ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە، بەڵام لە کاتی پێشبڕکێدا دەگاتە باشێک پێگە بە شکستپێھێنانی بەرامبەرەکانی. لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا دیمەنی زۆر کۆمیدی و سەرنجڕاکێش لەم ئەڵقەیەدا دەبینین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ekip ve Oyuncular". Beyazperde. Archived from the original on 19 October 2015. Retrieved 2 March 2014.