پەیماننامەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئاوارەکان
پەیماننامەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئاوارەکان (بە ئینگلیزی: Convention Relating to the Status of Refugees) کە بە «پەیماننامە ١٩٥١ی ئاوارە» یان «پەیماننامەی ٢٨ی تەممووزی ١٩٥١ی جنێف»یش ناسراوە، بریتییە لە پەیماننامەیەکی فرەلایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا پێناسەی ئاوارە دەکات و دەستنیشانی مافی ئەو تاکەکەسانەی مافی پەنابەرێتییان پێدەدرێت دەکات لەگەڵ بەرپرسیارێتیی ئەو دەوڵەتانەی مافی پەنابەرێتی دەدەن. پەیماننامە ئەو کەسانە دیاری دەکات کە ناکرێت وەک پەنابەر دابنرێن، بۆ نموونە تاوانبارانی جەنگ. ھەروەھا تا ڕادەیەک گەشتی ئازادانەی (بێ ڤیزا) دابین دەکات بۆ ئەو کەسانەی ھەڵگری بەڵگەنامەی پەنابەرێتین، کە بەڵگەنامەکان بەپێی ئەم پەیماننامە دەردەکرێت.[١]
پەیماننامەی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای بەندی ١٤ی «بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ»ی ١٩٤٨ی بنیات نراوە. پەیماننامەکە مافەکانی پەنابەرێتی بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتەکانی خۆیان دووچاری مامەڵەی خراپ دەبنەوە دەناسێنێت.
ئەو مافانەی بەھۆی پەیماننامەکەوە دەستەبەر کراوە ھەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆش کارایە. ھەندێک لە شارەزایان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە بارودۆخی ئاڵۆزی سەدەی ٢١ەم دەربارەی ڕەوشی پەنابەران وای کردووە پەیماننامەیەکی نوێ ببێتە پێویستی، کە ئەو پەیماننامەیە سروشتی گەشەکردووی دەوڵەت-نەتەوە، ڕاگوێزرانی دانیشتووان، کۆچکەرانی ژینگەیی و جەنگی نوێ بناسێنێت. بەڵام ھێشتا بنەمای نەگەڕاندنەوەی پەنابەران (بەندی ٣٣) جێبەجێ دەکرێت کە پەیماننامەی ١٩٥١ بە سەرچاوەی ئەو جۆرە مافانە دادەنرێت.
پەیماننامەکە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی تەممووزی ١٩٥١ پەسەند کرا و لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٤ چووە بواری جێبەجێکردنەوە. لە سەرەتا، مافەکانی ناو پەیماننامەکە سنووردار بوون بۆ پارێزگاریکردن لە پەنابەرە ئەورووپییەکان کە لە پێش ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ (دوای جەنگی جیھانیی دووەم) ببوونە پەنابەر بەڵام وڵاتان لە توانایان ھەبوو ھەمواری ڕێکەوتنامەکە ڕابگەیەنن کە ھەمان مافی دەدا بە پەنابەرانی وڵاتانی دیکە. دواتر لە پرۆتۆکۆلی ساڵی ١٩٦٧ سنوورداکرنە ڕێکەوتییەکان لەسەر پەنابەبران لادران و مافەکانی پەنابەرێتی کارا کرا بۆ ھەموو پەنابەران بەبێ ھیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی. [٢]
ماف و بەرپرسیارێتیی لایەنەکانی پەیماننامەی پەنابەران
[دەستکاری]بەپێی بنەمای گشتیی یاسا نێونەتەوەیییەکان، پەیماننامە کارپێکراوەکان پابەندییان ھەیە بەسەر وڵاتانی ئەندام و دەبێت بەشیوەیەکی باش جێبەجێ بکرێن. ئەو وڵاتانەی دانیان ناوە بە پەیماننامەکە ناچارن لە ناوچەکانییان پارێزگاری لە پەنابەران بکەن، بەپێی بەند و مەرجەکانی پەیماننامەکە. چەند ھەموارێک ھەن کە دەبێت وڵاتانی ئەندام پابەند بن پێوەی، وەک لەم خاڵانەی خوارەوە باس کراون.
پەنابەران:
دەبێت پابەندبن بە یاسا ناوخۆیییەکانی ئەو وڵاتەی ڕوویان تێکردووە. (بەندی ژمارە ٢)[٣]
وڵاتانی ئەندام:[٤]
- نەدانی مافی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای ھەڵسوکەتی ھاوشێوە (بەندی ژمارە ٧). ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە مافی پێدانی پەنابەرێتی بە کەسێک نابێت پەیوەست بێت بە شیوازی مامەڵەی ئەو وڵاتە و نەتەوەیەی لێوەی ھاتووە (لەسەر بابەتی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە) چونکە پەنابەران مافی ئاسایش و پارێزگارییان نییە لە وڵاتەکانی خۆیان.
- مافیانە کە ڕێکاری زیادە بەرامبەر بە پەنابەرێک بگرنەبەر ئەگەر پێویست بوو و لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە بوو. (بەندی ژمارە ٩)
- دەبێت ڕێز بگرن لە بارودۆخی تاکەکەسی و تایبەتمەندێتیی پەنابەر لەگەڵ ئەو مافانەی پەیوەستن پێوەی و زۆر بەتایبەتی ھەموو ئەو مافانەی پەیوەندییان بە ھاوسەرگیرییەوە ھەیە. (بەندی ژمارە ١٢)
- دابینکردنی مافی ئازادی بەدەستەگەیشتنی پەنابەران بۆ ناو دادگاکان. (بەندی ژمارە ١٦)
- دابینکردنی یارمەتیی کارگێڕی بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٥)
- دابینکردنی بەڵگەنامەی ناساندن بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٧)
- دابینکردنی بەڵگەنامەی گەشتکردن بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٨)
- ڕێگەدان بە پەنابەران بۆ گواستنەوەی سەرچاوە و سەرمایەکانیان. (بەندی ژمارە ٣٠)
- دابینکردنی ئەگەری وەرگرتن، تێکەڵکردن بە کۆمەڵگە و ئاساییکردنەوەی پەنابەران. (بەندی ژمارە ٣٤)
- یەکلایکردنەوەی ئەو ناکۆکییەکانەی کە دەکرێت لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام ھەیانبێت لەڕێی دادگای نێونەتەوەییی داد، ئەگەر ھاتوو ھیچ ڕێگەیەکی تر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشکە نەبێت. (بەندی ژمارە ٣٨)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ See e.g. CONSOLIDATED VERSIONS OF THE TREATY ON EUROPEAN UNION AND THE TREATY ON THE FUNCTIONING OF THE EUROPEAN UNION
- ^ «SSRN Electronic Library». SSRN 2768162.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ «Treaty Series - Treaties and international agreements registered or filed and recorded with the Secretariat of the United Nations» (PDF). 606 (8791). United Nations. 1970: 268. لە 2013-10-19 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Protocol Relating to the Status of Refugees of 31 January 1967 - English text, Article I § 2.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیماننامەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئاوارەکان تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: missing periodical
- Pages using Lang-xx templates
- پەنابەر
- پەیماننامەکانی ئالبانیا
- پەیماننامەکانی جەزائیر
- پەیماننامەکانی ئانتیگوا و باربوودا
- پەیماننامەکانی ئارجەنتین
- پەیماننامەکانی ئەرمەنستان
- پەیماننامەکانی ئۆسترالیا
- پەیماننامەکانی نەمسا
- پەیماننامەکانی ئازەربایجان
- پەیماننامەکانی بەلجیکا
- پەیماننامەکانی بەلیز
- پەیماننامەکانی بۆلیڤیا
- پەیماننامەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا
- پەیماننامەکانی بۆتسوانا
- پەیماننامەکانی بولگاریا
- پەیماننامەکانی بورکینافاسۆ
- پەیماننامەکانی بوروندی
- پەیماننامەکانی کامیروون
- پەیماننامەکانی کەنەدا
- پەیماننامەکانی چاد
- پەیماننامەکانی چیلی
- پەیماننامەکانی کۆلۆمبیا
- پەیماننامەکانی کۆستاریکا
- پەیماننامەکانی کرواتیا
- پەیماننامەکانی قوبرس
- پەیماننامەکانی چێکۆسلۆڤاکیا
- پەیماننامەکانی دانمارک
- پەیماننامەکانی جیبووتی
- پەیماننامەکانی دۆمینیکا
- پەیماننامەکانی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات
- پەیماننامەکانی تیمۆری ڕۆژھەڵات
- پەیماننامەکانی ئێکوادۆر
- پەیماننامەکانی میسر
- پەیماننامەکانی ئێلسالڤادۆر
- پەیماننامەکانی گینێی ئیستوایی
- پەیماننامەکانی ئەستۆنیا
- پەیماننامەکانی سوازیلاند
- پەیماننامەکانی فیجی
- پەیماننامەکانی فینلاند
- پەیماننامەکانی گابۆن
- پەیماننامەکانی گورجستان
- پەیماننامەکانی گانا
- پەیماننامەکانی گواتیمالا
- پەیماننامەکانی گینێ
- پەیماننامەکانی گینێ بیساو
- پەیماننامەکانی ھایتی
- پەیماننامەکانی ھۆندووراس
- پەیماننامەکانی ئایسلەند
- پەیماننامەکانی ئیرلەند
- پەیماننامەکانی ئیسرائیل
- پەیماننامەکانی ئیتالیا
- پەیماننامەکانی کۆتدیڤوار
- پەیماننامەکانی جامایکا
- پەیماننامەکانی ژاپۆن
- پەیماننامەکانی کازاخستان
- پەیماننامەکانی کینیا
- پەیماننامەکانی قرغیزستان
- پەیماننامەکانی لاتڤیا
- پەیماننامەکانی لیسۆتۆ
- پەیماننامەکانی لیبێریا
- پەیماننامەکانی لیختنشتاین
- پەیماننامەکانی لیتوانیا
- پەیماننامەکانی لوکسەمبورگ
- پەیماننامەکانی ماداگاسکار
- پەیماننامەکانی مالاوی
- پەیماننامەکانی مالی
- پەیماننامەکانی ماڵتا
- پەیماننامەکانی مۆریتانیا
- پەیماننامەکانی مەکسیک
- پەیماننامەکانی مۆلدۆڤا
- پەیماننامەکانی مۆناکۆ
- پەیماننامەکانی مۆنتینیگرۆ
- پەیماننامەکانی مەغریب
- پەیماننامەکانی نامیبیا
- پەیماننامەکانی نائووروو
- پەیماننامەکانی نیوزیلاند
- پەیماننامەکانی نیکاراگوا
- پەیماننامەکانی نیجەر
- پەیماننامەکانی نێجیریا
- پەیماننامەکانی نۆرویژ
- پەیماننامەکانی پەنەما
- پەیماننامەکانی پاپوا گینێی نوێ
- پەیماننامەکانی پاراگوای
- پەیماننامەکانی پێروو
- پەیماننامەکانی پۆڵەندا
- پەیماننامەکانی ڕۆمانیا
- پەیماننامەکانی ڕووسیا
- پەیماننامەکانی ڕواندا
- پەیماننامەکانی سەینت کیتس و نیڤیس
- پەیماننامەکانی سەینت ڤینسەنت و گرینادینز
- پەیماننامەکانی ساموا
- پەیماننامەکانی سێنیگال
- پەیماننامەکانی سربیا و مۆنتینیگرۆ
- پەیماننامەکانی سیشێل
- پەیماننامەکانی سیەرالیۆن
- پەیماننامەکانی سلۆڤاکیا
- پەیماننامەکانی سلۆڤێنیا
- پەیماننامەکانی ئەفریقای باشوور
- پەیماننامەکانی کۆریای باشوور
- پەیماننامەکانی ئیسپانیا
- پەیماننامەکانی سورینام
- پەیماننامەکانی سوید
- پەیماننامەکانی سویس
- پەیماننامەکانی ساوتۆمێ و پرینسیپی
- پەیماننامەکانی تاجیکستان
- پەیماننامەکانی تۆگۆ
- پەیماننامەکانی ترینیداد و تۆباگۆ
- پەیماننامەکانی توونس
- پەیماننامەکانی تورکیا
- پەیماننامەکانی تورکمانستان
- پەیماننامەکانی تووڤالوو
- پەیماننامەکانی ئووگاندا
- پەیماننامەکانی ئوکراینا
- پەیماننامەکانی ئوروگوای
- پەیماننامەکانی یووگۆسلاڤیا
- پەیماننامەکانی زامبیا
- پەیماننامەکانی زیمبابوی
- پەیماننامەکانی بەھاما
- پەیماننامەکانی کۆماری ئەفریقای ناوەندی
- پەیماننامەکانی کۆماری چیک
- پەیماننامەکانی کۆماری دۆمینیکان
- پەیماننامەکانی گامبیا
- پەیماننامەکانی ھۆڵەندا
- پەیماننامەکانی فلیپین
- پەیماننامەکانی دوورگەکانی سلێمان
- پەیماننامەکانی شانشینی یەکگرتوو