پەیماننامەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئاوارەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیماننامەی پەیوەندیدار بە ڕەوشی ئاوارەکان (بە ئینگلیزی: Convention Relating to the Status of Refugees) کە بە «پەیماننامە ١٩٥١ی ئاوارە» یان «پەیماننامەی ٢٨ی تەممووزی ١٩٥١ی جنێف»یش ناسراوە، بریتییە لە پەیماننامەیەکی فرەلایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تێیدا پێناسەی ئاوارە دەکات و دەستنیشانی مافی ئەو تاکەکەسانەی مافی پەنابەرێتییان پێدەدرێت دەکات لەگەڵ بەرپرسیارێتیی ئەو دەوڵەتانەی مافی پەنابەرێتی دەدەن. پەیماننامە ئەو کەسانە دیاری دەکات کە ناکرێت وەک پەنابەر دابنرێن، بۆ نموونە تاوانبارانی جەنگ. ھەروەھا تا ڕادەیەک گەشتی ئازادانەی (بێ ڤیزا) دابین دەکات بۆ ئەو کەسانەی ھەڵگری بەڵگەنامەی پەنابەرێتین، کە بەڵگەنامەکان بەپێی ئەم پەیماننامە دەردەکرێت.[١]

پەیماننامەی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای بەندی ١٤ی «بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ»ی ١٩٤٨ی بنیات نراوە. پەیماننامەکە مافەکانی پەنابەرێتی بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتەکانی خۆیان دووچاری مامەڵەی خراپ دەبنەوە دەناسێنێت.

ئەو مافانەی بەھۆی پەیماننامەکەوە دەستەبەر کراوە ھەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆش کارایە. ھەندێک لە شارەزایان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە بارودۆخی ئاڵۆزی سەدەی ٢١ەم دەربارەی ڕەوشی پەنابەران وای کردووە پەیماننامەیەکی نوێ ببێتە پێویستی، کە ئەو پەیماننامەیە سروشتی گەشەکردووی دەوڵەت-نەتەوە، ڕاگوێزرانی دانیشتووان، کۆچکەرانی ژینگەیی و جەنگی نوێ بناسێنێت. بەڵام ھێشتا بنەمای نەگەڕاندنەوەی پەنابەران (بەندی ٣٣) جێبەجێ دەکرێت کە پەیماننامەی ١٩٥١ بە سەرچاوەی ئەو جۆرە مافانە دادەنرێت.

پەیماننامەکە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی تەممووزی ١٩٥١ پەسەند کرا و لە ڕێکەوتی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٤ چووە بواری جێبەجێکردنەوە. لە سەرەتا، مافەکانی ناو پەیماننامەکە سنووردار بوون بۆ پارێزگاریکردن لە پەنابەرە ئەورووپییەکان کە لە پێش ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ (دوای جەنگی جیھانیی دووەم) ببوونە پەنابەر بەڵام وڵاتان لە توانایان ھەبوو ھەمواری ڕێکەوتنامەکە ڕابگەیەنن کە ھەمان مافی دەدا بە پەنابەرانی وڵاتانی دیکە. دواتر لە پرۆتۆکۆلی ساڵی ١٩٦٧ سنوورداکرنە ڕێکەوتییەکان لەسەر پەنابەبران لادران و مافەکانی پەنابەرێتی کارا کرا بۆ ھەموو پەنابەران بەبێ ھیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی. [٢]

ماف و بەرپرسیارێتیی لایەنەکانی پەیماننامەی پەنابەران[دەستکاری]

بەپێی بنەمای گشتیی یاسا نێونەتەوەیییەکان، پەیماننامە کارپێکراوەکان پابەندییان ھەیە بەسەر وڵاتانی ئەندام و دەبێت بەشیوەیەکی باش جێبەجێ بکرێن. ئەو وڵاتانەی دانیان ناوە بە پەیماننامەکە ناچارن لە ناوچەکانییان پارێزگاری لە پەنابەران بکەن، بەپێی بەند و مەرجەکانی پەیماننامەکە. چەند ھەموارێک ھەن کە دەبێت وڵاتانی ئەندام پابەند بن پێوەی، وەک لەم خاڵانەی خوارەوە باس کراون.

پەنابەران:

دەبێت پابەندبن بە یاسا ناوخۆیییەکانی ئەو وڵاتەی ڕوویان تێکردووە. (بەندی ژمارە ٢)[٣]

وڵاتانی ئەندام:[٤]

  • نەدانی مافی پەنابەرێتی لەسەر بنەمای ھەڵسوکەتی ھاوشێوە (بەندی ژمارە ٧). ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە مافی پێدانی پەنابەرێتی بە کەسێک نابێت پەیوەست بێت بە شیوازی مامەڵەی ئەو وڵاتە و نەتەوەیەی لێوەی ھاتووە (لەسەر بابەتی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە) چونکە پەنابەران مافی ئاسایش و پارێزگارییان نییە لە وڵاتەکانی خۆیان.
  • مافیانە کە ڕێکاری زیادە بەرامبەر بە پەنابەرێک بگرنەبەر ئەگەر پێویست بوو و لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە بوو. (بەندی ژمارە ٩)
  • دەبێت ڕێز بگرن لە بارودۆخی تاکەکەسی و تایبەتمەندێتیی پەنابەر لەگەڵ ئەو مافانەی پەیوەستن پێوەی و زۆر بەتایبەتی ھەموو ئەو مافانەی پەیوەندییان بە ھاوسەرگیرییەوە ھەیە. (بەندی ژمارە ١٢)
  • دابینکردنی مافی ئازادی بەدەستەگەیشتنی پەنابەران بۆ ناو دادگاکان. (بەندی ژمارە ١٦)
  • دابینکردنی یارمەتیی کارگێڕی بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٥)
  • دابینکردنی بەڵگەنامەی ناساندن بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٧)
  • دابینکردنی بەڵگەنامەی گەشتکردن بۆ پەنابەران. (بەندی ژمارە ٢٨)
  • ڕێگەدان بە پەنابەران بۆ گواستنەوەی سەرچاوە و سەرمایەکانیان. (بەندی ژمارە ٣٠)
  • دابینکردنی ئەگەری وەرگرتن، تێکەڵکردن بە کۆمەڵگە و ئاساییکردنەوەی پەنابەران. (بەندی ژمارە ٣٤)
  • یەکلایکردنەوەی ئەو ناکۆکییەکانەی کە دەکرێت لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام ھەیانبێت لەڕێی دادگای نێونەتەوەییی داد، ئەگەر ھاتوو ھیچ ڕێگەیەکی تر بۆ یەکلاکردنەوەی کێشکە نەبێت. (بەندی ژمارە ٣٨)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ See e.g. CONSOLIDATED VERSIONS OF THE TREATY ON EUROPEAN UNION AND THE TREATY ON THE FUNCTIONING OF THE EUROPEAN UNION
  2. ^ "SSRN Electronic Library". SSRN 2768162. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  3. ^ "Treaty Series - Treaties and international agreements registered or filed and recorded with the Secretariat of the United Nations" (PDF). 606 (8791). United Nations. 1970: 268. Retrieved 2013-10-19. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  4. ^ Protocol Relating to the Status of Refugees of 31 January 1967 - English text, Article I § 2.