ڕێدمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێدمی
ناوی خۆماڵی
红米
نیشانەی لاوەکی
دامەزراتەممووزی ٢٠١٣؛ ١٠ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١٣-٠٧)
(وەک زنجیرەی شاومی ڕێدمی)
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٩-٠١-10)
(نیشانەی لاوەکی شاومی)
کەسایەتییە سەرەکییەکان
لوو وێبینگ (بەڕێوبەری گشتی)
بەرھەمەکانموبایلە زیرەکەکان
فابڵێتەکان
لاپتۆبەکان
تی ڤی زیرەک
بەشێکە لەشاومی
وێبگەhttps://www.mi.com/

ڕێدمی (بە ئینگلیزی: Redmi) براندێکی لاوەکییە لە کۆمپانیای ئەلکترونی چینی شاومی، کە بۆ یەکەم جار لە مانگی تەممووزی ٢٠١٣ وەک ھێڵی مۆبایلی زیرەکی بودجە ڕاگەیەندرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٩ بووە براندێکی لاوەکی جیای شاومی، لەکاتێکدا مۆبایلی Mi بەرز بەرھەم دەھێنێت. مۆدێلەکانی موبایلی ڕێدمی دابەش کراون بەسەر: ڕێدمی (ئاستی چوونەژوورەوە)، ڕێدمی نۆت و پرۆ (ناوەڕاستی مەودا)، ڕێدمی ئەی (نزم - کۆتایی)، ڕێدمی ئێکس (ناوەڕاستی مەودا)، ڕێدیمی کەی (ناوەڕاستی مەودا/بەرزی کۆتایی). ھەروەھا زنجیرەی ناپەیوەستی Mi A Android One لە بەشی بازاری ھاوشێوەدا بە ئامێرەکانی Redmi دادەنرێ. زۆرترین جیاوازی لە زیرەکییەکانی تری شاومی ئەوەیە کە ئەوان پێکھاتەی کەمتر بە نرخی گران بەکارئەھێنن، وە بەم شێوەیە نرخی کەمتریان ھەیە لەکاتێکدا تایبەتمەندی بەرزتریان ھەیە.

مێژوو[دەستکاری]

یەکەم موبایلی ڕێدمی کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوبووەوە، سەرەتا لە ماڵپەڕی «شاومی» دەستی پێکرد، کە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٣ دەست بە فرۆشتنی کرا. ڕێدمی لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ ڕایگەیاند کە تەنیا مۆبایلەکانیان لە وڵاتی سەنگافورە فرۆشراوە، ئەوەش دوای ھەشت خولەک کە لە بەردەستدا بوو بۆ کڕینی،[٢] لە ماڵپەڕی «شاومی». ڕەخنەکان سەبارەت بە دەرچوونی مۆبایلە ڕێدمییەکان ئەو بیرۆکەیەی لەخۆوە داگیرساند، کە لەوانەیە کۆمپانیاکە زیادەڕەوی لە فرۆشتنەکانی بکات بە ئازادکردنیان بە چەند کۆیەکی بچووک کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بە خێرایی بیانفرۆشن.[٣] ڕێدمی نۆت ٣ لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە، جیاواز لە پێشوو پاترییەکی توانای گۆڕینی نییە. لە شوباتی ٢٠١٨ شاومی پڕۆژەی ڕێدمی نۆت ٥ و ٥ پڕۆی ئاشکرا کرد، ئەوان یەکەم مۆبایلن لە شاومی کە ناسینەوەی دەموچاوی تێدا بێت. لە حوزەیرانی ٢٠١٨ شاومی ڕێدمی ئەی شەش و شەش پڕۆی بڵاوکردەوە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨، ڕێدمی نۆت شەش پڕۆی ئاشکرا کرد، یەکەم مۆبایلە لەزنجیرەی ڕێدمی بەچوار کامێراوە (دوو کامێرا لەپێشەوەو دوو کامێرای لەپشتەوە) وە بەبەکارھێنانی ٦٠٠٠ زنجیرە ئەلەمنیۆم کە پێی دروستکراون، لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩، ڕێدمی بە فەرمی ڕایگەیاند کە براندێکی لاوەکی جیاکراوە بێت، کە جیابێتەوە لە (شاومی). ڕێدمی لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێدمی نۆت ٧ و ڕێدمی نۆت ٧ پڕۆی ئاشکرا کرد، کە یەکەم موبایلە لە زنجیرەی ڕێدمی بە کامێرایەکی دواوەی ٤٨ مێگاپێکسڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hong, Kaylene (2013-07-31). "Xiaomi Launches Red Rice Phone". The Next Web (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-06-17.
  2. ^ "Xiaomi Singapore Sold 5,000 Redmi Phones in 8 Minutes and 4 Seconds" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-06-17.
  3. ^ "5,000 Redmi sold out in 8 minutes". The Straits Times. 14 March 2014. Retrieved 12 August 2014. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.